کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
666547ad (18).jpg

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان یان بە کورتی کۆمەڵە (پێشتر: کۆمەڵەی مارکسی–لینینیی کوردستان) حیزبێکی چەپی کوردی بوون لە باشووری کوردستان، لە 10-06-1970 دامەزرا.

پێش دامەزراندنی کۆمەڵە، بەشێک لە ئەندامەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان چالاک بوون.

لە ساڵی1976، کۆمەڵە شەڕی چەکداری لەبەرامبەر حیزبی بەعس ڕاگەیاند.

چالاکییەکانی کۆمەڵە بەنھێنی ئەنجام دەدران.

لە ساڵی1989 کۆمەڵە ھەڵوەشایەوە.

000001ges (4).jpg

کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان لە 01-05-1979 کۆبوونەوەیەکی کرد، کە ژمارەیەک لە کادیران و سەرکردایەتی کۆمەڵە و لە ئەنجامدا لە کۆبوونەوەکە بەوە گەیشتن کە ناوی ک.م.ل.ک. ببێت بە: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.

بۆیە لە ژمارە (4) ی وەرزنامەی کۆمەڵە، بەهاری (1979) ، نووسراوە: (کۆمەڵە، ئۆرگانی ناوەندی کۆمەڵەی مارکسی – لینینی کوردستان)

وە لە ژمارە (5) ی وەرزنامەی کۆمەڵە هاوینی (1979) دا نووسراوە: (کۆمەڵە، ئۆرگانی ناوەندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)

سەبارەت بە مێژووی بەستنی کۆنفرانسەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەمشێوەیە بووە:

یەکەمین کۆنفرانسی کۆمەڵە لە (01-05-1981 لە دۆڵی مالیمۆس لە نزیک دێی کانی زەرد لەتەک چیای بڵفەت بەسترا) .

دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵە (21-08-1982 خڕی ناوزەنگ لە هۆڵی شەهید شەهاب بەسترا) .

کۆنفرانسی سێی کۆمەڵە لەنێوان (10-07 تا 22-07-1985 لە بناری کانی سێوی مێرگەپان بەسترا) .

هەندێک سەرچاوەی تر:

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

بە تەقویمی خۆیان لە 10-06-1970 دروست بووە لە لایەن شهاب شێخ نووری، وەستا ئەنوەر، جەعفەر کۆیی...

هەرسێکیان لەسێدارەدران لە 1977 دوای ئەوەی شای ئێران تەسلیم بە عێڕاقی کردنەوە، بەڵام بەپێی سەرچاوەی تر گوایە مام جەلال خۆی دامەزرێنەرە و سکرتێریش بووە، تا لە ساڵەکانی ١٩٧٢ نامەی بۆ ناردوون تیایدا باسی ئەوەی کردووە کە کوردستان پێویستی بە ڕێکخراوێکی فراوانتر هەیە.

- لە سەرەتای ١1976 بووە باڵێک لە ناو یەکێتی بە ناوی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان، زیاتر (ماوی) بوو، هەریەکە لە نەوشیروان مستەفا و شاسوار جەلال- هاوڕێ ئارام و حیکمەت محەمەد حەکیم - مەلا بەختیار بەهێزترین کەسانێك بوون تیایدا.

- لە دوای کارەساتی هەکارە زۆر گەشەی کرد بە هۆی ناوەندێتی ڕێکخستنی، بەڵام هەریەکە لە مفاوەزاتی 1983 و دووبەرەکی عێڕاقچی کوردستانچی و شکستی مارکسیەتی جیهان بوونە هۆی کزبوونی تا لە یەکەم کۆنگرەی یەکێتی لە 1992ی هەولێرە بە یەکجاری کۆتایی هات.


کۆنفرانسی سێی کۆمەڵە لەنێوان (10-07 تا 22-07-1985 لە بناری کانی سێوی مێرگەپان بەسترا) .