30-10-2023
Jump to navigation
Jump to search
باشووری کوردستان
شارەوانی سلێمانی
- شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" رۆژانە بە بەردەوامیی هاوڵاتییەكی زۆر پرسیار و بەدواداچوون دەكەن سەبارەت بەو زەوییانەی فۆرمیان هەیە و تۆمار نین، بۆیە لێرەوە لە پای خەمخۆریمان و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەینەوە كە شارەوانی بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێك كە بەرتان بكەوێت".
- ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە میانەی مامەڵە كردن بە بەكڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانە شارەوانی بەرپرسی هیچ زیانێك نییە و دەبێت هاوڵاتیان دڵنیاببنەوە لەوەی كە زەوییەكان رێككارە یاسایی و هونەرییەكانیان تەواو كردبێت".
پۆلیسی گەرمیان
- پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە :" بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە) ئاگادار کراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار دەست بەجێ مەفرەزەی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چونە شوێنی ڕوداوەکە دەشڵێت:" دەرکەوت هاوڵاتیەک کە فەرمانبەری نەخۆشخانەی کەلارە بەناوی (جەبار عەبدلڕەحمان مەحمود ) لەدایکبووی 1963 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستداوە".
ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان
- ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
- كۆبونه‌وه‌ی ته‌واوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان به سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌نجامدرا و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش پێدانی مۆڵه‌تی كۆتاییه به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه پێشتر مامه‌ڵه‌كانیان پێشكه‌ش كردوه، هه‌روه‌ها ئاسانكاری ده‌كرێت له پرسی كوژانه‌وه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زه‌وی به مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی باشتری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه 30/10/2023 رێكاره‌كانی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی كیلۆواتێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییهكانی بۆ ئه‌م مانگه دیاریكرد و راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ستیهكیش پابه‌ندی نرخه‌كه نه‌بێت، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
- به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی، لیژنه‌ی باڵای دیاریكردنی نرخی كاره‌بای كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون (ستییهكان) كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و تیایدا نرخی كیلۆواتی كاره‌بای مۆلیده‌ی بۆ مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) دیاریكرد، كه بریتیه له (281) دینار بۆ هه‌ر كیلۆواتێك.
- نرخی كیلۆوات هاوهرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییهكان بریتیه له (281) دینار
- له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ستییهكانی ناو شاری سلێمانی ئاماده‌بون، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له‌بازاڕ و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی بۆ خه‌رجی مۆلیده‌ی ستییهكان ئاماده‌كراوه نرخی كیلۆوات هاوهرێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییهكان بریتیه له (281) دینار.
- پێویستیشه سه‌رجه‌م ستییهكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبن بهنرخهكهوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و نرخه وه‌ربگرن روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و سزاده‌درێن.
كه‌شناسی هه‌رێم
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 30/10/2023 ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باشوری خۆرئاوای هه‌رێم ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه.
- سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت
- ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 31/10/2023 ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌گه‌ری چاڵاك بونی هه‌یه بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه شاخاویه‌كان كه‌مێك نزمده‌بنه‌وه به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێك له لایه‌ن برا بچوكه‌كه‌ی خۆیەوه خنکێنرا
- ژنێکی گەنج خەڵکی ئورمیە بەناوی وی‌دا دێهقان، كه دایكی دوو منداڵ بووه، بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف لەلایەن براکەیەوە خنێكنرا.
- بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی شه‌ممه 28ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بەناوی وی‌دا دێهقان پیرانجق، تەمەن 20 ساڵ لەلایەن برا بچووکەکەی خۆیەوە بە ناوی کامه‌ران تەمەن 15 ساڵ لە گەڕەکی کوشتارگای ئەو شارە کوژرا.
- بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس خوشکەکەی خنکاندووە و هەڵاتووە.
ڕۆژئاوای کوردستان
ئاژانسی ڕۆژنیوز
- سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسی (ڕۆژنیوز) لەلایەن پارتیه‌وه، لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیرکراوە و ماوەی شەش ڕۆژە بێ سەروشوێنە.
- سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی (ڕۆژنیوز) لە پاش سەردانیکردنی کەسوکارەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری حەلەب، کە خەڵکی ناوچەی جندرێسن لە عەفرینی داگیرکراو و پاش داگیرکردنی شارەکەیان ئاوارەبوون، سلێمان ئەحمەد لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی پارتیه‌وه لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیرکراوە و ماوەی شەش ڕۆژە بێ سەروشوێنە.
- CPTی ئەمریكی داوا لە بەرپرسانی هەریم دەكا شوێنی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد ئاشكرابكەن
- تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریكی، ئەمڕۆ دوشەممە 30-10-2023، لە راگەیەندراوێكدا وتی"تیمی ڕێکخراوەکەمان ئاگادارکراوەتەوە کە لە ڕۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2023وە، سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەوانی کوردی-سوریی کە بۆ سەردانی خانەوادەکەی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بو، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ پارێزگای سلێمانی کە شوێنی کارەکەی لەو پارێزگایەیە، لە دەروازەی سنوری فیشخابور دەستگیرکراوە."
- رێكخراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان، پێویستە لەسەر بەرپرسانی حکومەتی هەرێم شوێنی دەستبەسەرکردن و هۆکارەکانی دەستگیرکردنی سلێمان بۆ خانەوادەکەی ئاشکرا بکەن."
- تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریكی جەختی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لەو ڕۆژنامەوانانەی کە لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان ماف و ئازادییەکانیان پێشێلدەکرێن.
سەرچاوەکان
- ماڵپەری خەندان
- ماڵپەری ئاوێنە