حەمامی موفتی
پێداچوونەوی ٢٣:٣٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «حەمامی موفتی یەکێکە لەو گەرماوە دەگمەنانەی تائێستاش ژنان بۆی دەچن، مێژوویەکی کۆنی هەیەو دەکەوێتە گەڕەکی سابونکەران، لەلایەن بنەماڵەی بابانەکانەوە لە ساڵی ١٧٨٨ بنیاتنراوە. وێنۆک دیوارەکانیشی بە بەردی مەڵەندی و ناوەوەی حەمامە...»ەوە)
حەمامی موفتی یەکێکە لەو گەرماوە دەگمەنانەی تائێستاش ژنان بۆی دەچن، مێژوویەکی کۆنی هەیەو دەکەوێتە گەڕەکی سابونکەران، لەلایەن بنەماڵەی بابانەکانەوە لە ساڵی ١٧٨٨ بنیاتنراوە.
دیوارەکانیشی بە بەردی مەڵەندی و ناوەوەی حەمامەکەش هەمووی لە قسڵ و قوڕ و خشتی سوور دروستکراوە، جگە لە حەمامی موفتی سێ حەمامی کۆنی تر لە سلێمانی هەن ئەوانیش، سورەت، سلێمان و شێخ مارفن.