شاماران

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شاماران (Şamaran) لە چاندی فۆلکلۆر و میتۆلۆژیای کوردیدا بووندارێکی ئەفساناوییە کە نێوەیەکی ژن و نێوەیەکی مارە و شای مارەکانە. وشەی شاماران لە زمانی کوردیدا لە دوو بەشی شا و ماران پێک ھاتووە. شاماران ماێەخوای زانایی و ژیرییە و بە تایبەت لە ناوچەکانی کرماشانی ڕۆژھەڵات و دێرسم لە باکووری کوردستان زۆر لە چاندی خەڵکی کورد دەبینرێتەوە.

Artwo.jpg

کوردەکانی کرماشان پێیان وایە کە شاماران شای مارەکان و دووپشکەکانە و بۆ ئەوەی کە دەرباسیان لە گەستنی ئەم گیانەوەرانە بێت، بۆ شاماران جۆرێک چشتێک بە ناوی دانەکوڵانە دەکۆڵێنن.

لە وێژەی کوردیدا

عەبدولسەمەد یەگیت نووسەری کورد ڕۆمانێک بە ناوی شاماران بە زمانی کوردیی کرمانجی نووسیوەتەوە.

P8f0aaac31ad.jpg

لە ئایینی یارساندا

شاماران لە ئایینی یارساندا بوونەوەرێکی پیرۆزە و لە چەند شوێن ئاماژەی پێ کراوە. ھەندێک کەسایەتییەکانی پیرۆی یارسان خاوەنی زاتی شاماران زانراونەتەوە. تەیموور بانیارانی لە زاتە پیرۆەکانی یارسان لە کەڵامێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە خاوەنی زاتی پیرۆزی شامارانە:

ئاراستە حوشمەت نە عام ئزھارم

بولبولم، گوڵم، ئاسام، شامارم

نیاز بۆ شاماران

Şahmaran.jpg

لە ناوچەی کرماشان کە باوەر بە بوونی شاماران لە نێوان خەڵکی کوردی ناوچەکە زۆر بابە، ئاشێکی نەزری بۆ ئەم بوونەوەرە پیرۆزە دەکوڵێندرێت. بە باوەری کوردانی کرماشان شاماران فەرمانڕەوای جیھانی مارەکانە و دەسەڵاتی کاروباری مارەکان و گەزۆکەکان لە دەستی ئەودایە.

بۆیە ژنانی ھەر بنەماڵە ھەرساڵە ئاشێک دەکوڵێنن و نەزری دەکەن بۆ شاماران.

ئەم ئاشە تایبەتە کە داکوڵانەی شامارانی پێ دەڵێن، لە گەنم، نیسک، برنج، کەشک، ڕۆن، پیاز، نۆک و ئەدوا بەرھەم دەھێنرێت و لە نێوان دراوسێکان بڵاو دەکرێت.