محەمەد مەهدی جەواهیری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە ڕێکەوتی 26-07-1899 لە شاری نەجەف لە خێزانیکی ئاین پەروەر لە دایکبووە، ئەو شارە بەوە ناسراوە کە بنکەی ڕۆشنبیری ئاینی بووە، چەندین بازاڕی کتێب و دەزگای ڕۆشنبیری و کۆمەڵەی ئاینی و حزبی سیاسی لێ بووە، باوکی یەکێک بووە لە زانا ئاینیەکانی ئەو شارە، حەزی کردووە کورەکەشی (جەواهیری) هەرلە منداڵیەوە لە کۆرو کۆبوونەوەی زانایان نزیک بێت و هەوڵی داوە فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی بکات و پێی لەبەربکات، چەندین کتێبی بە نرخی لە بەردەم داناوە تا زوو زمانی بە گەوهەر و زمان و ڕەوانبێژی و شیعری شاعیرانی عەرەبی ببێژ ێت، باوکی هەرجارێک شیعرێکی کلاسیکی پێ لە بەر بکردایە لیرەیەکی وەک پاداشت دەدایە جەواهیری، وای لێهاتبوو تەنها بە چەند سەعاتێک شعرێکی جاهیلی 450 دێری لە بەر دەکرد بێ ئەوەی لە ڕووی زمانەوانی هەڵە بکات، باوکی حەزی دەکرد ببێت بە زانایەکی زمانەزانی یان نووسەرێک، بەڵام مەیلی شیعری و حەز و خولیای بۆ شیعر پارسەنگی بۆ شیعر نوسین خوار کردەوە، ساڵی 1917 باوکی کۆچی دوایی دەکات، پاش ئەو کۆستە گەورەیە محەمەد مەهدی جەواهیری بۆ زیاتر وەرگرتنی زانست و دەوڵەمەند بوونی بە چەمکی جۆرەها مەعریفە، ڕووی کردە خوێندنەوەی کتێبەکانی فەلسەفەو جۆرەهای شیعری کلاسیک و نوێ، لە ساڵی 1920 بەشداری لە شۆڕشی بیست دەکات، لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵ شای عێراق عەمامە لە سەر دەکات و چەند وەزیفەیەک وەردەگرێ، پاشان واز لە لەبەر کردنی عەمامەو کارو ئیشی حکوومەت دهێنێت دەست دەکات بە کاری ڕۆژنامە گەری و نەجەف جێدەهێلی و ڕوودەکاتە شاری بەغدا، لە وێ چەند ڕۆژنامەیەک دەردە کات لەوانەش.

محەمەد مەهدی جەواهیری.jpg
محەمەد مەهدی جەواهیری1.jpg

ڕۆژنامەی (فورات وکۆدەتا) پاشان ڕۆژنامەی(رای گشتی)، چەند جارێکیش وەک سەرۆکی یەکێتی وسەرانی عێراق هەڵدەبژێرێت، لە ساڵی 1921 یەکەمین هۆنراوەی خۆی بڵاو دەکاتەوە، یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بەناوی (حلبە الادب) چاپ دەکات، ساڵی 1927 لە سەرمیلاکی پەروەردەی کازمیە لە بەغدا بە وەزیفەی مامۆستا دادەمەزرێت لەساڵی 1928 کۆمەڵەشیعرێکی دیکەی بەناوی (بین الشعور والعافە) بڵاو دەکاتەوە، ساڵی 1919 جارێکی دیکە ڕۆژنامەی(فورات) دەخاتەوە گەڕو 20 ژمارەی دیکەی لێ دەردەکات. لە ساڵی 1935 کۆمەڵە شیعری سێیەمی بە ناوی(یوانی جەواهیری) چاپ دەکات، ساڵی 1936 ڕۆژنامەی (کودەتا) دەردەکات ئەوکاتەی کە بەکر سدقی کودەتایەکی سەربازی ئەنجامدا بوو، بەڵام زۆر بەرهەڵستکاری ئەو کودەتایەی دەکرد کە بۆی ڕوون بۆوە ئەو کودەتایە ئەو ئەنجامانە ناپێکێ کە لە پێناویدا کاری بۆ کردبوو، بۆیە، لە سەر ئەو وتارانەی کە دژی کۆمەڵە کودەتاچیەکان دەینووسی سێ مانگ دەستگیرکراو ڕۆژنامەکەشیان داخست، ساڵی 1941 پاڵپشتی خۆی بۆ بزاڤی مارس دەربڕی، بەڵام ئەوبزاڤە زوو شکستی خواردو جەواهیریش لەگەڵ سەرکردەکانی بزاڤی مارس چونە ئێران، هەر لە هەمان ساڵدا گەڕایەوە عێراق و ڕۆژنامەی (رای گشتی) خستە کار. ساڵی 1944 بەشداری لە ڤیستیڤاڵی ئەبی عەلای ئەلموعەریی لە دیمەشق کرد، لە ساڵانی 1949 و1950 بەشی یەکەم و دووەمی لە دیوانە تازە چاپکراوەکەی بڵاو کردەوەو وەک شاعیرێکی ناسراوی دەنگ بەرز ناسرا، هەر لەهەمان ساڵدا بەشداری لە کۆنگرەی ڕۆشنبیری کۆمکاری عەرەبی ئەسکەندەرییە کردوو هەروەها وەک نەقبیی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی وسەرۆکی یەکێتی نووسەرانی عێراق دەست نیشانکرا، ساڵی 1961 دووچاری چەند کۆسپ وتەگەرەیەکی سیاسی بۆوە، بە ناچاری عێراقی بە جێهێشت و ڕووی کردە لوبنان ولە وێش چوە براغ-ی پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا. لە براغ 7 ساڵ مایەوە و ساڵی 1965 کۆمەڵە شیعرێکی بە ناوی (پۆستەی نامۆیی) لە چاپدا، ساڵی 1971 وەزارەتی ڕاگەیاندنی عێراقی کۆمەڵە شیعرێکی تازەیان بە ناو نیشانی (أیها الارق) بۆ بڵاوکردەوە، هەمان ساڵ سەرکردایەتی شاندێکی عێراقی کرد بۆ کۆنگرەی نووسەرانی عەرەب لە دیمەشق و هەرلە هەمان ساڵدا وەزرایەتی ڕاگەیاندن کۆمەڵی شیعرێکیان بەناوی (خلجات) بۆ چاپکرد. ساڵی 1973 بە یاوەری شاندێک لە نووسەرانی عێراق سەردانی وڵاتی تونسیای کرد وبە شداریان لە کۆنگرەی نۆیەمی نووسەرانی عەرەب کرد، پاشان ڕووی لە هەندەرانکردوو عێراقی بە جێهێشت، زۆر لەوڵاتانی دونیا دەرگایان بۆی واڵا کردبوو کە لێی نیشتە جی بێت و بەڵام ئەو وڵاتی سوریای هەڵبژاردو لەوێ درێژەی بە چالاکیە هونەریەکانی خۆی دا تا ڕۆژی27ی تەمووزی ساڵی 1997 بە یەکجاری ماڵئاوایی دەکات و دەگاتە بەر دلۆڤانی خوای مەزن.

محەمەد مەهدی جەواهیری2.jpg

جەواهیری بەدرێژایی تەمەنی پیاوێکی خاوەن هەڵویستی نیشتیمانی بووە هەرگیز نەچۆتە ڕیزی هیچ حزب و لایەنێکی سیاسی ئەو لای وابوو دەبێ شاعیرو نووسەران داهێنانەکانیان بۆ وڵات بێت، نەک بۆ لایەنێک، زۆجار بە ڕۆشنبیرێکە شیوع لەقەڵەم دەدرا، بەڵام ئەو دەیگوت خەڵکی ئازادە کە چۆن دەناسن و چیم بۆ لێک دەدەنەوە، بەڵام منیش ئەو کەسەم کە تا دوا هەناسەم بۆ خزمەتی کلتووری میللەتەکەم دەژیم، بڕوام بە یەکسانی و برایەتی گشت گەلانی دونیا هەیە، لەهەر کوێیەک. زوڵم و زۆرداری هەبێ دژی شۆرشی دەکەم و خۆم بە بەرهەلستکاریان دەزانم، قەت نابی ڕۆژی قەڵەمەکەم بۆ خزمەتی کەسانی دیکتاتۆرو فاشی و زۆرداران، بسوڕێ، هەموو دەمێک ئێراق بە خاک و هەواو ئاوەو لە ویژدانی جەواهیر دابوو، ئێراقییەکان بە کوردو عەرەب و گشت کەمە نەتەوەییەکان برای ئەو بوون، هەموو کات لە ڕێزی پێشەوەی خەباتگێڕان و شۆڕشگێرانی وڵاتەکەی بوو دژی زوڵم و زۆردارەکانیان، زۆر پشتگیری لە خەبات و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان کردووە، دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بووەو باوەڕی بە مەسەلەی نەتەوەییەکەی کورد هەبوو چەندین شیعری بۆ کوردو خەباتی کورد نووسیوە.

محەمەد مەهدی جەواهیری3.jpg

سەرچاوە: رادیۆی نەوا