بەفرین ڕەشید

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١١:٤٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «له‌ دایكبووی شاری '''سلێمانی'''ە، له‌ خێزانێكی هورنه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست په‌روه‌رده‌بووە. خولیای ئەو بۆ هونه‌ر‌یی شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی لاوێتی، ئه‌وه‌ش به‌كاریگه‌ر‌یی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ناو خێزان...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

له‌ دایكبووی شاری سلێمانیە، له‌ خێزانێكی هورنه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست په‌روه‌رده‌بووە.

خولیای ئەو بۆ هونه‌ر‌یی شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی لاوێتی، ئه‌وه‌ش به‌كاریگه‌ر‌یی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ناو خێزانه‌كه‌ی كه باڵاده‌ست بوون له‌م جۆره‌ هونه‌ره‌دا.

وەک خۆی دەڵیت: خۆشم باش بیرم نایه‌ته‌وه‌ كه‌ی ده‌ستم پێكردوه‌ به‌ڵام دڵنیام ئه‌م به‌هره‌یه‌ له‌گه‌ڵمادا له‌ دایكبووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی كوردستان جێ دەهێلیت له‌ ساڵی 1999وە له‌ هه‌نداران نیشته‌جێبووە، ئەوەش هه‌لێكی باش بوو بۆ من كه‌ په‌ره‌ به‌ کارە هوەنەرێکانی بدات.

سەرەتا له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ستیکردووە بەکارەکانی و پاشان بۆ ئاشنابوون به‌ دوونیا هونه‌ری شێوه‌كاری و په‌یكه‌ر تاشی له یه‌كێك له‌ په‌یمانگیه‌كی ڕۆژئاوای شاری له‌نده‌ن به‌ناوی ئیلنگ ،هامرسمس ئه‌ند وێست له‌نده‌ن (Ealing, Hammersmith and West London College) له‌ بواری هونه‌ری دا دەست بەخوێند دەکات، كه‌ ‌ تێدا فێری سكێچ كردن و شێوازە هونەرێکان بووە به‌ڕێگا ئه‌كادیمه‌یه‌كه‌ی، پاشان ئاشنا بووە به‌ به‌كارهینانی بۆیه‌ی زه‌یتی و دواجار بەسەرکەوتوویی خویندنەکەی تەواودەکات.

جارێكی تر دووباره‌ گه‌ڕامه‌وەتەوە كوردستان، ئه‌مجاره‌ بەئەزموون و هه‌لی باشتری بۆ ڕه‌خسا كه‌ وه‌ك مامۆستای وانه‌ی هونه‌ری له‌ یه‌كیك له‌ قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی وانه‌ی هونه‌ری به‌ قۆناغی بنه‌ره‌تی بڵێتەوە.

ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی بریار بدات زیاتر په‌ره‌ به‌ هونه‌ره‌کەی بدات بە رێگایەکی ئه‌كادیمیانه‌ بۆیە هەر لە سلێمانی بەشداری لە خولێكی په‌یكه‌ر سازی لای هونه‌رمه‌ند چێنه‌ر نزار له‌ ساڵی 2014 دەکات.

ئیتر له‌ گه‌ڵ منداڵ و دنیا ره‌نگ به‌ته‌واوه‌تی سه‌رقاڵ دەبێ هه‌موو رۆژێك ئه‌زموون و به‌هایی هونه‌ریی زیادی ده‌كرد.

بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك كارێكی هونه‌ری هه‌ڵستاوە به‌ نه‌خشاندنی دیواری ئەو قوتابخانه‌یەی وانه‌ی تیا ده‌گووته‌وه‌، وه‌ك كارێكی هونه‌ری له‌وسات وكاتەی خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو.

پاشتریش ئەرکی پیشه‌نگای قوتبخانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌برد كه‌ بریتی بوو له‌ به‌رهه‌می خوێنكاره‌كان.

كارێكی تری گرنگ كه‌ جێگەی شانازی بووە، پڕۆژه‌یه‌ی گه‌وره‌ساڵان بوو كه‌ بۆ قه‌ڵاچۆكردنی نه‌خوێنده‌واری هاوشانی فێربوونی ئه‌لف و بێ ئەو وانه‌ی هونه‌ریم پێده‌گوتن و كۆتایش پێشه‌نگایی بۆ دەکردنەوە.

هه‌ر له‌ڕێگای وانه‌ وتنه‌وه‌ی کاری هونه‌ری به‌شداری چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكیه‌كانی تری خویندنی کردووە.

له‌ ساڵی 2016دا دووبارە دەست دەکاتەوە بە خویندن، ئه‌مجاره‌ له‌ بواری په‌یكه‌رسازیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌ شاری له‌نده‌ن به‌سه‌ركه‌وتووی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو دەکات.

بەفرین رەشید بۆ یەکەم جار لە رێکەوتی 08-03-2012 بۆ به‌رز راگرتنی ‌ هه‌شتی مارس(ڕۆژی جیهانی ژنان) له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد له‌ له‌نده‌ن پێشه‌نگایه‌كی تایبەت دەکاتەوە.

هەروەها له‌ ساڵی 2017 به‌ تابلۆیه‌ك به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دەکات كه له‌ شار هەولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

ناوبراو له‌ شاری له‌نده‌ن وه‌ك مامۆستای خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی زمانی كوردی بۆ ته‌مه‌نی جیاواز له‌ سه‌ره‌تایی و تا ناوەندی به‌ هه‌مان شێوازی كوردستان، كار و چالاكی هونه‌ری له‌ گه‌ڵ قوتابیان و قوتابخانه‌كه‌دا کردووە.

هه‌روه‌ها به‌شدار بووم له‌ هه‌وڵێكی تری تازه‌ چ وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری چ وه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌ په‌یككه‌ری، له‌ كورته‌ فلیمی ئای لێت یوو گۆ (I let you go) كه‌ له ‌شاری له‌نده‌ن به‌رهه‌م هێنرا، به‌شدار بووم به‌ په‌یكه‌ری كه‌لله‌ سه‌رێك كه‌ ڕۆڵی سه‌ركی هه‌بوو ‌شان به‌شانی ئه‌كته‌ره‌كانی تر، هه‌روه‌ها چاك كردن و ئاماده‌كرنی شوێنه‌كان له‌ ئه‌ستۆی مندابوو، دیمه‌نه‌كان فلیمه‌كه‌ به‌ تابلۆكانی من ڕازێنرابۆوه‌.

له‌ 2019 له‌ مانگی 9 دا به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی هاوبه‌ش بووم له‌ گه‌ڵ  شه‌ش هونه‌رمه‌ندی تر له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ ناوی (چیژی هونه‌ر) كه‌ ئه‌زموونێكی زۆر تازه‌بوو له‌ گه‌ڵ شێوه‌ و ستایلی تازه‌ كاركردن. له‌م پێشه‌نگایه‌ به‌ 6 تابلۆ به‌شدار بووم، كه‌ سه‌رنجی گشت لایه‌كی راكێشابوو. له‌ ڕێگا ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئاشانی ‌هونه‌رمه‌ندی جیاوز بوو كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگایی جودا له‌من گه‌وره‌بووبون، چ وه‌ك هندستان و ئوستورالیا و فه‌نزه‌وێلا و چه‌ند كه‌لتورێكی تر. كه‌ پربوون له‌ هونه‌ر و جوانی. 
جارێكی تر بۆ په‌ره‌پێدان و قالبوون له‌ كاری ئه‌كادیمدا هه‌رده‌م خولیا ێه‌وه‌بووم كه‌ زانیار تازه‌و ته‌كینی تازه‌م هه‌بێت بۆ كاره‌كانم بۆیه‌ هه‌ركاتێك بوم ره‌خسابێت به‌شداری خول و كۆرسی فێربوونی تازه‌بوو له‌ ژیر چاودێری گه‌وره‌ هونه‌رمندان، ئمه‌جاره‌ش به‌شداری خولیكی په‌یكه‌رتاشی بووم لا هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ی په‌یكه‌رتاش هاوێل پارتلی Hywel partly كه‌ هه‌رده‌م هانده‌رم بووه‌ بۆ كاری نوی.

له‌ به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بریارم دا په‌ره‌ به‌ خوێندی ئه‌كادیم خۆم بده‌م بۆیه‌ ئێستا سه‌رقالی خوێندنم له‌ زانکۆ لە رۆژئاوای له‌ندن ، خوازیارم تا دوا پله‌ی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام ده‌بم. من هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵ و كۆشدام بۆ پێش خستنی هونه‌ره‌كه‌م، گه‌ر ده‌رفه‌تی باشترم بۆ بڕه‌خسێت خۆشه‌وه‌ستیم بۆ هونه‌ره‌كه‌م ڕام ده‌كێشیته‌ ناو ده‌ریای بێ بنی ڕه‌نگ و فڵچه‌ و خه‌یاڵی له‌ بن نه‌هاتومم. سه‌ره‌رای قورسی ژیانم له‌ هانده‌ران، به‌ڵام هیج نه‌بۆته‌ ڕێگر له‌ به‌رده‌م كاره‌ هونه‌ریه‌كانم كه‌ وه‌ك عاشق و مه‌عشوق كاره‌ده‌كه