قەرەداغ

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٢١، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «شارۆچکەی قەرەداغ دەکەوێتە باشووری شاری '''سلێمانی''' بە دووری زیاتر لە 40 کیلۆمەتر. وێنۆک بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە ڕابردوودا ناوی (زەردیاوا) بووە پاش داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عوسمانیەکانەوە ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ قەرەداغ....»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

شارۆچکەی قەرەداغ دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانی بە دووری زیاتر لە 40 کیلۆمەتر.

قەرەداغ..jpg

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە ڕابردوودا ناوی (زەردیاوا) بووە پاش داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عوسمانیەکانەوە ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ قەرەداغ.

قەرەداغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی باخان، قەرەداغ و لە باشوور لەگەڵ گوندی گۆشان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی زەید عومەری خواروو و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی تافان.

لەناوچەی قەرەداغ، چەندین ناوچەی گەشتیاری و سەیرانگا هەیە کە لە دیارترینیان (داری زەرد، تافان، جافەران).

قەرەداغ چەندین شوێنەواری دێرین هەیە لەوانە نەخشەی پادشای لۆلۆ کە پێشتر بە (نەرامسین) ناودەبرا، قەڵای باوەگردێ و زنجیرەیەک کونە جوڵا کە شوێنی پەرستن و گۆڕی بەردینن.

نەرامسین.jpg