خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٠:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و ھۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری ھاودەەم و ھاوچەرخی مەولەی تاوگۆزی بوو و ھەر وەھا لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و ھۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری ھاودەەم و ھاوچەرخی مەولەی تاوگۆزی بوو و ھەر وەھا لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە و موشاعیرەیان بوو. شیعری تەڕ و بەتامی زۆری بووە بەڵام ھێچی لێ نەماتەوە.

خەلیفە کەیخەسرەو لە تیرەی ئیمامی و مەولەوی لە تیرەی تاوگۆزی، دو تیرەی ھاوسێ لە دەڤەری ڕووباری لێڵە، زمکان و سیروان بوون، و ھەروەھا خەلیفە لە گەل مەولەوی دۆست و ھاوسێ بوون و بۆ یەک شیعریان وتووە و ھناردووە. مەولەوی لەم پارچەھەڵبستەی خوارەوە وەڵامی نامەیێک خەلیفە کەیخەسرەو دەداتەوە. لە ساڵانی شەستەکاندا، مەلا سەعید زمناکۆیی لە ڕۆژنامەی «ژین»ی کاکەی فەلاح ئەم قەسیدە بڵاو دەکاتەوە. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەم ئەم ھەڵبەستە:

  • خاڵۆی سەردەفتەر، نازک خەیاڵات دیباچەی کتاو، ساحیب کەماڵات
  • سەواد نامەی سورمەسات یاوا دڵ وە مێڵ مەی وە دیدە ساوا
  • بیناییم وە چەم باز ئاوەردەوە مەردەبیم دیسان ئیحیام کەردەوە
  • تەن زەلیل، دڵ دیل، بەدەن عەلیلەن چەمەڕای ڕاگەی ڕای ئیزرائیلەن
  • ڕا تاریک و دوور، مەنزڵ خار و سەنگ بێ تۆشە و چرا بێ ڕەفیق دڵتەنگ
  • مەر وە بۆی نەفەس خاڵۆی گیانیوە یا بە سۆز پیر «تاڵەبانی» وە
  • بویەروون وەرنە ڕای گوزەر تەنگەن قافڵەم تا قام قیامەت لەنگەن