داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
پێداچوونەوی ٢٢:٢٧، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ناوی تەواوی دارا حەمە سەعید حەمە رەشیدە، ناسراو بە دارا حەمە سەعی.
دارا حەمە سەعید، یەكێكە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی بواری پەیكەرسازی لە كوردستان.
هونەرمەند دارا حەمە سەعید خاوەنی چەندین بڕوانامەیە لە بواری هونەری پەیکەرسازیدا لە زانکۆکانی ئێراق و ئیتاڵیا، لەو بوارەشدا چەندین خەڵاتی هونەری لە ئێراق و ئیتاڵیا پێ بەخشراوە.
دارا حەمە سەعید لە ساڵی 1946 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزێن لەدایکبووە.
پیشەی مامۆستای زانکۆ و هونەرمەندی شێوەکاری لە پسپۆری پەیکەرسازی دا.
ماستەر لە پەیکەری بەرزدا ( Rilievo) لە ئەکادیمی ڕۆما لە ئیتالیا ساڵی 1980 - 1981
بەکالۆریۆس لە پەیکەرسازی دا لە ئەکادیمی ڕۆما سالی 1975- 1978