مێژووی شارۆچکەی دەربەندیخان و دەورووبەری

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٥٧، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک لە ئامێزی چیای بەرانان و چیای سەر کەشی زمناکۆ شارێکی هێمن ڕاکشاوە و هەردوو ڕووباری سیروان و چەمی دێوانە وەک ملوانکەیەکی پەلکە زێرینە کراونەتە گەردنی ئەو شارەی ناوی (دەربەندیخانە)زۆرن ئەو کەڵە مرۆڤانەی ناوو نازناویان لە ژیانی کو...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

لە ئامێزی چیای بەرانان و چیای سەر کەشی زمناکۆ شارێکی هێمن ڕاکشاوە و هەردوو ڕووباری سیروان و چەمی دێوانە وەک ملوانکەیەکی پەلکە زێرینە کراونەتە گەردنی ئەو شارەی ناوی (دەربەندیخانە)زۆرن ئەو کەڵە مرۆڤانەی ناوو نازناویان لە ژیانی کوردەواریماندا جێ هێشتووەو وەک کەلەپورو کەبتورو مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین بەڵام بێ ئاگاین نازانینکەی و چۆن و لە کوێ لە دایک بوون و ناوو نازناویان لە چی یەوە هاتووە ؟ بۆ ئەوەی دیرۆکی نزیکی ئەم شارەو ناوی زیاتر یزر نەبێت دەگەرێینەوە سەر ناوی دەربەندیخان لە چی یەوە هاتووە ؟

1023.jpg

سەبارەت بە ناوی دەربەندیخان دوو بۆ چوون هەیە :-بنەرەتی ووشەی (خان)یەکەمیان :- لەسەردەمی عوسمانیەکاندا پیاوێکی دەوڵەمەندو بەدەسەڵات بووە (محەمەد خان، ئەحمەد خان) باج و سەرانەی لە خەڵک سەندوەو لەو دەربەندەدا کە کاروانچیەکان گوزەریان پیادا کردووە، ئەم پیاوە (خان) ێکی هەبووە وەک (دیوەخان) یا (ئوتێل) بە گوزارشی ئەمرۆ بۆ حەوانەوەی کاروانچیەکان ئەم خانە چەند ژوورێکی گەورەو فراوانی تێدا بووە بە قسڵ دروست کراوە.

دووەم :- (خان) لەکوردەواریدا بەو شوێنە دەووترێت کە ووڵاخ و ئاژەڵی تێدا دەبەسرێتەوە و لە گەور گەورەترە،لە گوێ چەمی سیرواندا ئەم (خان) ە هەبووەو بۆ کاروانیەکانی عێلی جاف کە ووڵاخە کانیان تێدا بەستوەتەوە و خۆشیان لە شوێنە باشەکانی دا پشوویان داوە.

سەبارەت بەناوی (دەربەند) ئەو تەنگەبەرەی دەکەوێتە نێوان هەردوو چیا پێ ی دەووترێت دەربەند، لەنێوان زنجیرە چیای بەرانان و زمناکۆدا ڕووباری سیروان گوزەری کردووە و گەرمیان و کوێستانیان کردوە، بە نێوان ئەو دوو چیایە ووتراوە دەربەند و لە نزیکیشەوە (خان) یک هەبووە، ئیتر ناو نراوە، ئەو دەربەندەی خانەکەی تێدایە و پاشان ناسراوە بە دەربەندیخان. سەلیم پیرک :- بنەچەی شاری دەربەندیخان لەو گوندەوە دەست پێ دەکات کە لە بناری چیای تونیلەکەدا بووە و ناوی گوندی (سەلیم پیرک) بووە ناوەکەی لە پیاوەوە هاتووە کە ئاوەدانی کردووووەتەوە،(صاڵحی پیرک و سان ئەحمەد و حمە ئەمین عبدالقادر (حمە امین سەلمە، کاکە امین) ڕیش سپی ئەم گوندە بوون و نزیکەی (20) ماڵێک بون، لەبەرەی خۆرئاوای ئەم گوندەوە بە دووری دوو کیلۆ مەتر یان کەمتر هەشت نۆ ماڵێک هەبوون لە نزیک سەرچاوەی ئاوێک کە ئاسک بۆ ئاو خواردنەوە ڕوویان تێ کردووە و ناوی (کانی ئاسکان) بووەو (فقێ محمودی وەڵەد بەگی) ئاوەدانی کردوەتەوە و پاشان ئەم ئاوە چووە بۆ گوندی کانی سارد.

وارماوا :-

پێش ئەوەی دەربەندیخان ببێتە ناحیە و قەزا. ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەم دەڤەرە کە زیاتر لە (55) گوند دەگرێتەوە وە پێ ی ووتراوە (وارماوا) وارماوا لە گوندی کانی میلی زەرایەنەوە دەست پێ دەکات و گوندەکانی (شەمە، ویاەکە، پاشارێ، ئەحمەدبرندە، وازۆڵ، گوڵان، میرەدێ، چنارە، بیرکێ و لەبەشی ئەم دیوی تونیلەکەو خۆرئاواوە دێوانە،زەلەرەش، سۆفی وەنەکان، فقێ جنە، چەمەرگە و پاشان لەباشورەوە دەرەدۆین، گوڵان. پونگڵە، بانی خێڵان.. هتد) لە خۆ دەگرێت سەرەتا ئەم ناحیە (چەمەرگە) بووەو پاشان گوازرایەوە چنارە و پاشان هێنرایە دەربەندیخان ئەو بەرێوەبەری ناحیانە ناویان ماوە و لە گوندی چەمەرگە دەست بەکاتربوون بریتین لە (پاشا شێت. حسین بەگ. عارفە فەنی. شەوکەت بەگ)

پێگەی جوگرافی دەربەندیخان :-

دەربەندیخان دەکەوێتە سنوری دەستکردی ئێراق و ئیرانە. لەئاستی عیراقدا دەکەویتە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغداد ی پایتەخت بەدووری (270 کم) هەروەها باشوری ڕۆژهەڵاتیشی شاری سلێمانی بەدووری (67 کم) باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری کەلار بەدووری (77کم) .

لە باکورەوە زنجیرە چیای بەرانان کە لەدەربەندیخاندا ناسراون بە کەژی (قاشتی؛ سەلیم پیرک . ناوتاق. فقێ جنە) واتە بەناوی گوندەکانەوە، لەرۆژهەڵاتەوە چیای سەرکەشی (زمناکۆ) کە (1247 پێ) بەرزە و پاشان شتخەکانی خۆشک بەمۆ، داڵەهۆ) و ڕووباری سیروان .

لەرۆژئاوای چەمی دێوانەو گوندی کانی سارد و چیاکانی (گوڵان و زەردە) و لە باشوورەوە کەندەڵانێکی گەورە کە پردێکی لەسەر دروست کراوە و ناسراوە بە پردی (دێوانە) و نزیک تێک ڕژانی ئاوی چەمی دێوانە بە ڕووباری سیروان، پاشان گوندەکانی (بانیخێڵان ،بساکان ، پونگڵە) دەوریان داوە.

ئاماژەکانی ئاوەدان بوون :-

پێش ساڵانی 1954 وەک ووتمان تەنها گوندێک هەبووە بەناوی (سەلیم پیک) و عێلی جافەکان بەو دەربەندەی خانەکەی تێدا بووە کوێستان و گەرمیانیان کردووە و ئاوەدانیەکی ئەو تۆی تێدا نەبووە تەنها چەند دوکانێک لە دەربەندەکەدا هەبووەو لە گوێ چەمی سیرواندا یەکەم دوکاندار بوون ئەوانیش (حاجی شێخ تۆفیق) پاش ئەو (عبدالقادر ملا سعید) ێابر کریم) دوکانیان داناوە.

ریش سپیان دەڵێن لە ساڵی 1937 ڕێگەی سلێمانی دەربەندیخان لە عەربەتەوە دەستی پێ کردووە و لە باشورەوە لە جەلەو لا و کوڵە جۆوە بۆ دەربەندیخان، ڕێگەکە زۆر سەخت بووە بۆیە (TNT) یان بە کار هێناوە بۆ تەقاندنەوەی بەردەکانی سەر ڕێگە شایانی باسە کرێکار هەبووە بە 40 فلس ئیشی کردووە تێدا لە بەشی باشوری دەربەندیخاندا و لە سەر ڕێگەی ئێستەی کەلار و پێش ئەوەی بگەیتە پردەکەی دێوانە. شوێنێک هەیە پێ یوتراوە (شەیتان بازار) لەبەر چاڵ و چۆڵی و درک و داڵی زۆر کەس نەیتوانیوە بێ زیان و بەسەلامەتی گوزەری تێدا بکات.

گرنگترین ئەو ڕێگایانەی بوونەتە هۆیەک بۆ ئاوەدانی ئەم شارە ڕێگەی (دەربەندیخان – سلێمانی) یە کە تونیلەکە دەکەوێتە سەر ئەم ڕێگەیە و ناوچەی شارەزوورو سلێمانی و گەرمیانی پێکەوە گرێ ئەدات لە باشورەوە پردی دێوانە کەشاری کەلار و دەربەندیخان پێکەوە دەبەستێتەوە، لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە پردی ژاڵە ناو کە گوندەکانی ئەو بەری سیروان تا سنوری ئیران بە دەربەندیخانەوە دەبەستێتەوە. لە باکوری ڕۆژهەڵاتەوە ڕێگەی سەربەربەستەکە کە ناوچەی زمناکۆو شەمێران نزیک دەکاتەوە، لە بەشی ڕۆژئاواوە دیسان پردێکی تر هەیە لەسەر چەمی دێوانە و ڕێگەی بەستنەوەی ناوچەی قەرەداغە بە دەربەندیخانەوە و ڕێگەی پشت گوێ خراوی تر هەیە لەسەر شاخی قاشتی، بەڵام ئەم ڕێگەیە زیتر هێڵی سەربازی بووە لەسەر دەمی جەنگی ئێراق – ئێراندا بەکار هاتووە.

رواڵەتەکانی شاری دەربەندیخان :-

کۆمەڵێک پرۆژە لە دەربەندیخاندا کۆبوەتەوە ناوازەن و کەدەگمەن لە شارێکدا لەم جیهانەدا بەو شێوە جوانە کۆ دەبێتەوە و یەک دەکەون ئەوانیش بریتین لە :-

  • 1) دوو تونیل
  • 2) بەربەستی دەربەندیخان، دەریاچەی دەربەندیخان
  • 3) ویستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان
  • 4) کارگەی ئاوی کانزایی بانی خێڵان

(دوو تونیل) ساڵی 1954 بەسەرەتای دامەزراندن و ئاوەدان بوونەوەی شاری دەربەندیخان دادەنرێت لەو ساڵەدا دەست کراوە بە دروست کردنی تونەیلی یەکەم لەگەڵ دروست کردنی بەربەستەکەدا لە لایەن شەریکەیەکی ئەمریکیەوە بەناوی (d.k.c) ئەم تونەیلەی خوارەوە تیرەکەی 9م و درێژیەکەی 400 م لەساڵی 1959 دەست کراوە بە کۆنکریت کردنی لە شوباتی 1959 تەواو بووە 0 لەم تونەیلەدا (227626 م) خۆڵ و بەرد دەرکراوە و (11155) م3 کۆنکرێت کراوە و (611) تەن شیشی تێدا سەرف کراوە. سەبارەت بە تونەیلی سەرەوەی ڕێگای دەربەندیخان سلێمانی لە کۆتایی پەنجاکاندا ئەویش دەست کراوە بە دروست کردنی لە لایەن کۆمپانیایەکی ەرەنسیەوە، ئەم تونەیلە درێژیەکەی (720 م) لە شێوەی نیوە بازنەدا یە و تیرەکەی (9) م مەترە دەوترێت چوار کریکار لە دروست کردنی دا گیانیان لە دەست داوە و یەکێکیان ناوی (عارف باقوبەرەیی) بووەو پیاوێکیش کەم ئەندام بووەو قاچێکی پەریوە بەناوی (مەلا غفور فقی علی) شایانی باسە لە و کاتەدا (عبدالکریم قاسم) سەرەک کۆمارو(عبدالحلیم الراوی) وەزیری ئاودێری عێراق بووە.

(ئەستێل) ی کوردەواری

بەهۆی ئەوەی خەڵکی کوردستان سەرقاڵی کشتیاری بوون و ڕوو بە ڕووی قەیرانی بێ ئاوی بوونەتەوە لە دێر زەمانەوە بیر لە چارەسەر کراوەتەوە شتێک داهێنراوە وەک بەربەست ناونراوە (ئەستێڵ) یان هەستیڵ ئەستێلڕ لە شوێنێکی بەرزداو چوار دیواری توکمەی بە قوور و کا شێلراو کە ئاو دزە نەکات و لە پێگەیەکی پتەودا دروست کراوە کە ئاویان تێدا کۆکردوەتەوە بەمەبەستی سوود لێوەرگرتن بۆ کاتی بێ ئاوی یا لە کاتی پێویستدا پاش بەکار هێنانی چیمەنتۆ کارەکە ئاسانتر بوو لە ڕووی خێرایی بەدەستەوە هاتنی کارەکەو لەبغکردنی دیوارەکانی، لە بەشی پێشەوەی ئەستێڵەکەدا بۆریەک بە ئەندازەی پێویست بە ویستی جوتیارەکە دادەنرێت لەو بۆریەوە بە پێ ی پێویست ئاوی لێ بەردەدرێتەوە، هەنوکە هەستێڵ لە ناوچە کشتوکاڵی یەکاندا هەر ماوەو بەکار دەهێنرێت و هەندێ جار منداڵان مەلەی تێدا دەکەن

سوودەکانی بەربەست :-

بەربەست دروستکردنی دیمەن و ڕادەی پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگە و دەوڵەتێک نیشان ئەدات چونکە ڕۆڵی گەورەو هەیە لە ژیانی ئابوری ە سیاسیدا گرنگترین بوارەکانی سوود مەند بوون لەبەر بەست بریتیە لە : 1)کۆکردنەوەو گلدانەوەی ئاو لەکاتی لافاو و زۆر بارانیدا بۆ کاتی بێ ئاوی و ووشکە ساڵی بۆ پاراستنی زەوی و زاری کشتیاران لە زەرەرو زیانی لافاو کە چەندین جار لافاو زیانی لەبەرهەمە کشتیاریەکان داوە

2)کارپێکردنی بەشێوەیەکی زانستی بۆ بەرهەم هێنان و دروستکردنی ووزەی کارەبا،ئەمەش واتە خەرجدانی هەوڵێکی کەم بۆ وەدەست هێنانی وزەیەکی کەهرۆ ئاوی زۆر گرنگ کە سامانێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەنرخە

3)حەوزی بەربەستە لە ڕووی ئابووریەوە گرنگی زۆی هەیە بۆ بەخێو کردن و برەو دان بەسەروەت سامانی ماسی کە ئەمەش ڕۆڵی باش دەگێرێت لە دابینکردنی گۆشت بۆ بەکار هێنانی مرۆڤەکان، سەرەرای ئەمەش سەدان خێزان ژیان و گوزەران و داهاتیان لەسەر ڕاوکردنی ماسی یە، لە بەنداوی دەربەندیخان چەندین ڕاوچی بژێوی ڕۆژانەیان لەسەر ماسی یەو دیاری ترین جۆرەکانی ماسی لە حەوزی ئاوەکەدا بریتین لە (سورە. زەردە. مشارە. گەرا. جۆری بزە. چاتکە. مارماسی. سەگڵاوە) بەووتەی یەکێک لە ڕاوچیەکان داهاتی باشە نزیکەی سەد بەلەمێک کاری تێدا دەکەن. بەڵام هێشتا بە شێوەی زانستی و دروست لەم بوارەدا سوودی لێ وەرنەگیراوە.

4) بەربەستەکان دیمەنێکی جوان و کەڤاڵێکی ڕەنگین دەبەخشێتە ناوچەکانیان و دەبێتە مایەی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران واتە دەبێتە هۆکاری ڕەخساندنی هاوینە هەوار و کەش و هەوای گەشت و گوزار و برەو دان بە گەشتیاری. هەروەها لە ووڵاتە پێشکەوتوەکاندا بەکار دەهێنرێت

بەربەستی دەربەندیخان :-

بەربەستی دەربەندیخان یەکێکە لە پرۆژە ئاودێرییە جوانەکانی کوردستان کە دیمەنێکی ئەفسوناوی و کەڤاڵێکی نەخشینی دەشتی شارەزورە، مرۆڤ لە نزیکی ئەم پرۆژەیەدا زیاتر هەست بە جوانی و ڕِازاوەیی کوردستان دەکات، ئەم بەربەستە ڕِازاوەیە دەکەوێتە باشوری ڕِۆژهەلاتی شاری سلێمانی و ڕِۆژهەڵاتی شاری دەربەندیخان و نزیکەی (5) کم لەم شارەوە دورە، لەنێوان دوو چیای سەرکەشدا، شاخی زمناکۆ لە بەشی باشوری ڕِۆژهەڵات و شاخی قاشتی لە باکوری ڕِۆژئاواوە کە هەردوو یاکە دەکەونە زنجیرە شاخی بەرانان.

ئەم بەربەستە لە سەرەتای پەنجاکانەوە نەخشەی بۆ دارِێژراوە، لە ساڵی 1954 دروستکرا بە دروست کردنی تونیلی ژێرەوە بۆ گۆاستنەوەی ئاوی سیروان، لە ساڵی 1956 بە ڕِەسمی دەستکراوە بە دروستکردنی و پلان و نەخشەکێشانی لەلایەن کۆمپانیای ڕِاوێژکاری (هارزا) ی ئەمریکی کە لەلایەن عیراقەوە بە ڕِاوێژکاری پرِۆژەکە ناسراوە، لە ڕِۆژی 23-11-1961 لە ئاهەنگێکی گەورەدا بەربەستی دەرەندیخان سەرۆکی ی عێراق (عەبدولکەریم قاسم) کردیەوە هەروەک مامۆستا (رِەفیق چالاک) لە ڕِۆژنامەی (برِروا) ژمارە (60) کۆتایی مانگی 11/1961 و لە گۆشەی لەناوجەرگەی کوردستانەوە دەقی ووتەکەی سەرۆکی عێراقی بڵاو کردووەتەوە بەو شێوەی خوارەوە.

ئاهەنگی کردنەوەی

(پرۆژەی بەستی دەربەندیخان)

رِەفیق چالاک

لە ڕِۆژی 23-11-1961 ئاهەنگێکی گەورەکرا لە دەربەندیخان لە ژیر چاودێری سیادەتی سەرۆک وەزیران و سەرکردەی بەرزی سوپا عبدالکریم قاسم. بە فرِۆکەیەکی تایبەتی لە بەغداوە گەیشتە فرِۆکەخانەی شیرکەت و لەپاش کەمێک حەسانەوە بە ئۆتۆمبیل ڕِوی کردە جێگای ئاهەنگەکە لە سەر بەستی پرۆژەکەو لەلایەن قوتابیانی کە شافەو سەرباز و میوانە بەرِێزەکان و دانیشتوانی دەربەندیخان و دەورو پشتەکەیەوە پیشوازییەکی گەرمی کراو چەپڵەی بۆلێدرا هەتا چووە ژێر ئەو چادرەی بۆی تەرخان کرابوو.

ئینجا سەلامی جمهوری لێدرا لەلایەن تیپی مۆسیقای فیرقەی سێیەمەوە دوای ئەو سیادەتی مدیری گشتی ڕِەی وەسیادەتی متێرفی سلێمانی ووتاریان داو لەلایەن سیادەتی متێرفەوە دیاریەک پێشکەش بەسیادەتیان کرا.

دوای ئەمە لەلایەن سیادەتی قازی سلێمانییەوە ووتارێک و دوابەدوای ئەم سیادەتی زەعیم عبدالکریم قاسم ووتارێکی زۆر بەنرخی جوانی دەست پێ کرد بە (سەلامتان لێبێ برا کوردە مەردەکانی شمال. وەهەر لەو ووتارە بەنرخەیا ووتی کە هاتووم بۆ ئێرە تاوەکو هەندێ ەوتی ڕِاست بکەمەوە و دەری بخەم کە میللەتی کورد زۆر بە وەفاو خزمەت گوزارو ڕِاتە بەرامبەر بە کۆماری عێراق وە تاقە یەک دوژمنمان هەیە ئەویش ئیستیعمارەو پێویستە لە ناوخۆدا یەک بین و ئەوەی جیاوازی بکا سزای ئەدەین و فەرقی بەینی عەرەب و کورد و تیرەکانی تر نییە و هەموو وەکو یەکن و ئەم کۆمارە هی کوردو عەرەب و هەموو هاونیشتمانییەکەو بەم زووانە کوێت ڕِزگار ئەکەین و مەسەلەی نەوت چارەسەر ئەکەین و دەستوری هەمیشەی دائەنێین و ئەنجومەنی نیشتمانی پێک دێنین. وە هەروەهاسیادەتێک هەموو ئەو جوتیارو هەژارانەی عەفو کرد کە لەبزووتنەوەی ئەم دوایی یەدا بەشداربوون وە ووتی کەحیسابیش لەگەڵ سەرکردەکانیانائەکەین بەم جۆرە حیسابێک کە وەکو لێخۆش بوون وابێت هەموو ووتارەکەی سیادەتی زەعیم ە چەپڵە ڕِێزان دوایی پێهێنرا و هەموو عەشامەکە بەم ووتارە گەشانەوە و مەسەلەی عەفو و برایەتی عەرەب و کورد دڵی هەموو کەسێکی خۆ کرد و تاوێکە ئێجگار گەورەی کردە سەر ڕِای گشتی وە لە دواییدا لەگەڵ کۆرسی گۆرانی و تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆمەلێ هونەرە جوانەکانی سلێمانی کردو ئینجا بەرەو یانەی دەربەندیخان، لەپاش نان خواردن سیادەتیان بەفرِۆکە گەرِانەوە بەغدا پاش ئەوەی بەڵێنیان دا لەپاش ماوەیەکی تر بێنەوە بۆ سلێمانی.

تونێلی سەر ڕِێگای بەربەست

تونێلی خوارەوە دەوکەوێتە سەر ئەو ڕِێگایەی بەربەست و ویستگە بەشاری دەربەندیخان دەگەیەنێت و لەگەڵ بەربەست دا پێکەوە وەک بەسێک لە بەربەستەکە دروست کراوە و درێژییەکەی 400 مەترەو ئێستا بەهۆی کێبڵی کارەباییەوە ووزەی کارەبای ویستگەکەی پێ دا پێپەرِ دەبێت و کەناڵێکی کورتی خزمەتگوزاریی هەردوو پرَۆژەکەیە.شایانی باسە تونێلی سەرەوەش دەکەوێتە باکوری شاری دەربەندیخان و لە چیای قاشتی دا هەڵکەنراوەو ڕِێگای سلێمانی و دەربەندیخان پێکەوە دەبەستێت و درێژییەکەی 720 مەترە.

(پێکهاتەی بەربەست) بەربەستی دەربەندیخان پێکهاتووە لە جۆری (رِوکامی) و کرۆکی قورِە (رکامی ژو لب گینی) خۆڵ و چەو و لم وبەرد و کۆنکریتی تێدا بەکارهێنراوە و لە دوو بەشی سەرەکی پیکهاتووە :-

1- بەشی یەکەم (جزء ڕکامی) بەشی گەورەی بەربەستەو ئەکەوێتە لای ڕِۆژهەلاتەوەو درێژیەکەی 445 م.

2 – بەشی دووەم :- کە کۆنکریتی یە و (85 م) درێژە پێی دەوترێت (المسیل المائی) (spill way) واتە کەناڵی زیاداو ئەم کەناڵە بۆ خۆ ڕِزگارکردنی لەو ئاوە زیادەی دێتە ناو بەربەستەکە لە کاتی لافاودا و سێ دەرگای شەلالاتی لەسەرە ە پێوانەی 15 م × 15 م و لەکاتی زیادبوونی ئاودا بەربەردەدێنەوە و بەربەستەکە لە زیان دەپارێزێت. بەربەستی دەربەندیخان لە کاتی پرِبوون لە ئاو تا ئاستی دەرگاکان 485 م بەرزترە لە ئاستی ڕِووی دەریا (3 ملیار مەتر سێ جا) ئاو دەگرێت.

سەرچاوەکانی ئاوی بەربەستەکە :-

بەنداوەکە لە سێ سەرچاوەی سەرەکییەوە ئاوی تێ دەرِژێت، ئەوانیش ڕِووباری سیروان و هەردوو چەمی تانجەرِۆو و زڵمن و هەروەها هەروەها ” ڕیشێن ” و ” سەراو ” یش دوو سەرچاوەی لاوەکین، پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت بەشێکی زۆری حەوزی ئاوتێزانی دەریاچەی دەربەندیخان دەکەوێتە ناو خاکی ئێران. پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەربەستێک لەسەر ڕِووباری سیروان دروست بکرێت لە بەشی خاکی ئێران دا ئەمەش تارِادەیەک زیان دەگەیەنێت ە داهاتی ئاوی دەریاچەکە.

گوندەکانی دەوروەری :-

کۆمەلڕێک گوندی ڕازاوە دەوروبەری ئەم بەرەست و دەریاەیان داوەو بە دیمەنی جوانی ئەم بەربەستە ئاشنا بوون و ژیانیان لە گەڵیدا ئاوێتەیە. گوندەکان بریتین لە : گوندەکانی ناوچەی شەمێران و زمناکۆ لەبەشی ڕۆژهەڵاتەوە، گوندەکانی ناوچەی شارەزوور لە باکوری ڕۆژهەڵات، گوندەکانی ژاڵەناو کوێرەک لە باشوورەوە، شاری دەربەندیخان و کۆنە گوندی سەلیم پیرک لە ڕۆژ ئاواوە ویستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان[١]

  1. سەرچاوە:http://www.nusin.net/