شێرکۆ بێکەس

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٠:١٩، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

شێرکۆ کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.

0035 (0141).jpg

تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.

منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری ڕەوشی ئابووری.

شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەن، دایکی شێرکۆ بێکەس
شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەن، دایکی شێرکۆ بێکەس

لەنێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە.

تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە ڕۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.

ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.


ساڵی 1968 یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی «تریفەی ھەڵبەست» لە (بەغدا) لە چاپ دا.

003669.jpg

لە ساڵی1970 لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.

ساڵی 1987 لە وڵاتی سوید خەڵاتی «تۆخۆڵسکی» پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا.

لە ساڵی 1998ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو.

0038447.jpg

لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی، «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم» ی دامەزراند.

لە ساڵی 2001 ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی «خاک» خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی.

لە ساڵی 2009دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا.

شیعر

شێرکۆ بێکەس، حەسەنی قازی، عیسمەت شەریف وانلی، ناسری ڕەزای، ....
شێرکۆ بێکەس، حەسەنی قازی، عیسمەت شەریف وانلی، ناسری ڕەزای، ....

شێرکۆ بێکەس یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند.

شیعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە

وەسیەتنامە

من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دووەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم ڕێگەم پێبدا و ئەوەم پێ ڕەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی ١٩٦٣ی سلێمانییەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم.

0010 (2)58.jpg

با کتێبخانەکەم و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسییەکەی مەردان و سرودی خوایە وەتەن ئاواکەیەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی «بێکەس» ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم. - شێرکۆ بێکەس.

شێرکۆ بێکەس خاوەنی دەیان کۆمەڵە شیعر و نزیکەی دە هەزار لاپەڕە شیعری ڕەنگا و ڕەنگە.

خاوەنی چەندین ئەزموونی جۆراوجۆرە لە نووسین شیعردا. ئەو بە شیعر شانۆنامە، پۆستەر، دەقی کراوە، داستان و گەلێ بەرهەمی تری ئەدەبی نووسیوە.

شیعری شێرکۆ بێکەس بۆ زۆر زمانی وەکوو ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵەمانی، ئیتاڵی، سویدی، عەرەبی، تورکی، فارسی و هی تریش وەرگێڕدراون.

ڕۆژی 04-08-2013 لە وەڵاتی سوید و لە ئەنجامی نەخۆشیدا شێرکۆ کۆچی دوایی دەکات.

0046558.jpg
گۆڕەکەی شێرکۆ بێکەس.jpg
گۆڕی شێرکۆ بێکەس.
گۆڕی شێرکۆ بێکەس.