سۆلاڤ شه‌یدا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٢:٥٤، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ئه‌كته‌ر و شانۆكار و هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ شه‌یدا، له‌ ساڵی 1986 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌ و له‌ساڵی 1994ـه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری‌ و به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و كاری ه...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئه‌كته‌ر و شانۆكار و هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ شه‌یدا، له‌ ساڵی 1986 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌ و له‌ساڵی 1994ـه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری‌ و به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و كاری هونه‌ری كردووه‌. جگه‌ له‌ نواندن، وه‌ك سیناریت و ده‌رهێنه‌ریش كاری كرددوه‌. به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی‌ سینه‌مایی كردووه‌ به‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی به‌شداری كردووه‌.

361100927 6496203983801178 406356492006503784 n.jpg


به‌شداری له‌ فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كان:-

- ژانی گه‌ل - گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان - سێگۆشه‌ی مه‌رگ - كه‌واته‌ چاوه‌ڕی به ‌- تاقی كردنه‌وه


‌به‌شداری له‌ كورته‌ فیلمه‌كانی: - - سۆما - ده‌نگدان - مایكرۆفۆن


به‌شدای له‌ دراماكان:- - ژیله‌مۆ - دووپشك - له‌ گوڵ كاڵتر - چپه‌ی ڕابردوو - براوه‌ و دۆڕاوه‌كان - ژوانێك بۆ خۆشه‌ویستی - به‌خته‌ باران - كێخوا سێوێ


سولاڤ شه‌یدا له‌ ڕێگه‌ی فیلمه‌كانیه‌وه‌ به‌شداری كردووه‌ له‌ چه‌ندین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی كردووه‌، هه‌روه‌ها براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ وه‌ك: باشترین سیناریۆ بۆ كورته‌ فیلمی (فرمێسك بۆ تارا)، و خه‌ڵاتی لاوی ساڵ و خه‌ڵاتی ڕێز لێنانی بابلیۆن و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر بۆ فیلمی داو.

هونه‌رمه‌ند سۆوڤ شه‌یدا، دوای تووش بوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 17/07/2023 به‌ نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. ئاماده‌ كردنی: دلێر ڕه‌فیق