شكور خه‌یات
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مه‌قامزانی كورد شکور خەیات، ناوی ته‌واوی (شکور محمد قادر زۆراب). به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌ر به (شكور خه‌یات) ناسراوه. یه‌كێكه له ئاستبه‌رزترین مه‌قامزانه‌كانی كورد و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له مه‌قامه‌كانی: (ئەڵڵاوەیسی و قەتار و خاوكەر و خورشیدی و ئای ئای و سێگا و چوارگا و نەهاوەند و هەماوێن و عەجەم و بەیاتی شوور و بەیاتی كورد و حیجاز و ئەوشار و سەبا . . . هتد)، هه‌بوو.
له‌دایكبوون و ژیانی منداڵیی:
هونه‌رمه‌ند لە ڕێكه‌وتی01-07-1940 لە گوندی قەڵخانلووی مەركەز سەر بەقەزای دووزخورماتوو سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، لە بنەماڵەیەکی هەژار و جوتیار و کوردپەروەر، لەدایک بووە. شكور خه‌یات له خوێندنی سه‌ره‌تایدا تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە.لەتەمەنی منداڵی‌دا دەنگی خۆش بووە، بۆیە مامۆستا عەلی مەردان گوێی لەدەنگی دەبێت و دەڵێت ئەم منداڵە دەنگی خۆشە ئارەزووی هەبێت دەتوانێت ببێتە مەقام زان و وەکو مەقام زان دەرکەوێت.
لادێ و به‌جێ هێشتنی و هاتنه كه‌ركووك:
هونەرمەند شکور خەیات سەرەتا لەگوندەکەی خۆیانەوە دەستی بەگۆرانی و مەقام بێژی کردووە، باوكی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بووه و به‌هه‌مان شێوه مه‌قامزان بووه. ئه‌و لە نه‌وجه‌وانیی و ساڵی 1953 چووەتە ناو دونیای عیشق و جوانی شیعر و دوونیای هونەر، گۆرانی و مەقاماتی ڕەسەنی ناوچەی گەرمیانی چڕیوە. پاشان هه‌ر له‌و ساڵه ئاوایی بەجێ هێشتووە چووەتە شاری کەرکووک لەوێ نیشتەجێ بووە لەگەڵ برا گەورەکەی بەناوی عەلی محمد قادر.
خه‌یاتی: پاش هاتنی بۆ شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ی، بۆ بژێوی ژیانیان دەست دەکەن بەکاری بەرگ دووری. هاوكات له‌گه‌ڵ پیشه‌ی به‌رگدوورییدا به‌رده‌وام بووه له گۆرانی و مه‌قام چڕین. ئه‌و به‌رگدوورێكی كارامه بووه و ژیانی هونەرمەند شکور خەیات لەسەر بەرگ دووری بووە ماوەی نزیکەی 67 ساڵ.
گۆرانی گووتن:
هونەرمەند لەتەمەنی 18 ساڵیەوە گوێ گر و خولیای دەنگی مامۆستا عەلی مەردان و سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی بووە. هەروەها مامۆستا عەلی مەردان زۆر کاریگەری لەسەر بووە هاوکاری و رێنمایی کردووە. ئه‌و لەساڵی 1956 وەکو مەقام بێژ ناسراوە دەرکەوتووە و لەژیانی هونەریدا نزیکەی (44) مەقامی ڕەسەنی کوردی چڕیوە تۆماریانی کردووە لەشاشە و ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه له هەرچوار پارچەی کوردستان دەرکەوتووە ناسراوە وەکوو مەقام ناس و مەقام زان. هەروەها لەژیانیدا زیاتر لە 100 بەرهەمی تۆمار کردووە و دواتر چەند سرودێکی نیشتیمانیی بۆ پێشمەرگەو کوردستان چڕیوە تۆماریانی کردووە. زیاتر لە 200 خەڵات و رێزلێنانی هونەری و کەسایەتی پێ بەخشراوە لەلایەن حکومەتی کوردستان و سەندیکای هونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیری و کەناڵە ئاسمانیەکان و نێوخۆیەکان بەبەخشینی خەڵات و رێزلێنان لەرێورەسمی تایبەت و جەماوەریدا پێشکەشی کراوە. جگه له‌وه‌ش لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندان دانیشتنی کردووە کاری هونەریان هەبووە وه‌كوو هونەرمەندان: ( خه‌یروڵڵا خەیات، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ، که‌ریم بنگردی، سابیر کوردستانی، سه‌ڵاح داودە، حوسێن عەلی، چەندین هونەرمەندی تر..
نه‌فی كردن بۆ باشووری عێراق و ژیانی ئاواره‌یی:
هونەرمەند شکورخەیات لەژیانی خۆیدا بەهۆی کورد بوون و کەرکووکی بوونی هەموو ژیانی لەئاوارەی و دەربەدەری بردۆتە سەر . هونەرمەند شکور خەیات لەساڵی 1972 لەشاری کەرکووک ئەمری گرتنی بۆ دەردەچێت لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەهۆی ئەوەی کەسێکی دیاری کورد بووە وە بەرپرسی رێکخستن و تەنزیماتی ناو شاری کەرکووک بووە، بۆیە شکور خەیات کەرکوک بەجێ دێڵێت و دەچێتە دەرەوە دەبێت بە پێشمەرگە. لە ساڵی 1974 دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلول شکور خەیات بەهۆی کورد بوونی و پێشمەرگایەتی ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت ماوەی دوو ساڵ لەئاوارەی و غەریبی ژیان بەسەر دەبات دواتر دەگەرێتەوە بۆ عێراق دوای هاتنەوەی لەلایەن رژێمی ئەوکاتەوە ده‌ستگیر ده‌كرێت و دەست بەسەر دەکرێن نەفی دەکرێن و رەوانەی خوارووی عێراق دەکرێن، ماوەی دوو ساڵ دەست بەسەر دەبن. هەر لەئاوارەی و غەریبیدا منداڵێکی کۆچی دوای دەکات لە رومادیە بەخاک دەسپێردرێت لەدوای دوو ساڵ دەست بەسەربوونیان وای لێهات رژێم لێبوردنی گشتی دەرکرد (عفو العام) و شکور خەیات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری کەرکووک بەڵام هەر ئەوکات رژێم بڕیاری دەرکرد نابێ هونەرمەند شکور خیات و هاورێکانی لەشاری کەرکووک دانیشن و نیشتەجێ بن بۆیە چوونە قەزای چەمچەماڵ نیشتەجێ بوون ماوەی (18) ساڵ لەشاری چەمچەماڵ ژیانیان بەسەر برد چونکە نزیک ترین جێگا بوو لەشاری کەرکوکەوە هەر چاوەرێ بوو رۆژێک بێت بگەرێتەوە شاری کەرکووک، دواتر بەهۆی شەڕی نەگریسی ناو خۆی کوردستان لە ساڵی 1994 دەچێتە شاری هەولێر ژیان بەسەر دەبات. تاوەکو پرۆسەی ئازادی عێراق دواتی گەرایەوە بۆ شاری کەرکووک ماوەی نزیکەی 13 ساڵ ژیانی لەشاری کەرکووک بەسەر برد لە (16) ئۆکتۆبەر جارێکی تر ئاوارە دەبێت و دەگەرێتەوە شاری هەولێر، تا كۆچی دوایی هه‌ر له هه‌ولێر و له شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه ده‌مێنێته‌وه.
پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی:
هونه‌رمه‌ند جگە لەکاری هونەریی. به‌هۆی به‌رزی كه‌سایه‌تیی و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی هه‌میشه وەکو کەسایەتی و پیاو ماقوڵ لە ناوچه‌كه‌ی و کوردستان و عیراق دەست نیشان کراوە و خەڵاتی کەسایەتی ساڵی پێ بەخشراوە. هەروەها لەلایەن پارێزگاری کەرکووک وەکو ( مجلس شیوخ و شخسیات العراق) وەکو کەسایەتی و پیاو مەعقول دەست نیشان کراوە ناسراوە.
ژیانی خێزانیی و خانه‌واده‌ی:
هونه‌رمه‌ند لەژیانیدا دوو جار ژیانی هاوسەری پێک هێناوە له كۆتایی ته‌مه‌نیدا یەک خێزانی هه‌بووه و خێزانی یەکەمی وەفاتی کردووە خاوەنی (3) کوڕ به‌ناوه‌كانی (محمد، فاروق، سه‌رخێڵ)، و 5 کچ به‌ناوه‌كانی (لیمۆ، سه‌یران، دیمه‌ن، كوێستان، بێخاڵ).
كۆچی دوایی:
هونه‌رمه‌ند شكور خه‌یات، پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، شەوی 18-08-2023 لەتەمەنی (83) ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی ده‌كات و له كه‌ركووك ده‌نێژرێت.
ئاماده‌كردنی: دلێر ڕەفیق