زارۆ ئاغا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٢٢، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «لە ساڵی 1774ز لە گوندی مەرمەنتی شاری بتلیسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ساڵی لەدایک بوونی زارۆئاغایان به ساڵی 1777ز داناوە، تا تەمەنی هەژدەساڵی لەگوندەکەی خۆیان ژیاوە له و ماوەیدا بە شوانییەوە خەریک بووە تا له ساڵی 1792ز ڕووی کرد...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی 1774ز لە گوندی مەرمەنتی شاری بتلیسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ساڵی لەدایک بوونی زارۆئاغایان به ساڵی 1777ز داناوە، تا تەمەنی هەژدەساڵی لەگوندەکەی خۆیان ژیاوە له و ماوەیدا بە شوانییەوە خەریک بووە تا له ساڵی 1792ز ڕووی کردە ئەستەنبولی پایتەختی ئەودەمەی دەوڵەتی عوسمانی.

لەوێ زارۆ ئاغا بووەتە کرێکار لەبینای قشڵەی سەلیمییه و لە مزگەوتەکانی ئۆرتەکوێی وتۆپخانە کاری کردووە، پاشان گەڕاوەتەوە بۆشارەکەی و هەرلەوێش ژنی هێناوە، دواتر بۆکارکردن دووبارە گەڕاوەتەوە بۆئەستەنبول و لەکارگەی دورستکردنی کەشتی کرێکاری کردووە.

دواتر له گۆمەگەکان و بەندەرەکاندا کاری کۆڵبەری کردووه و لەکاتەوه و بۆ ماوەی 100 ساڵ لە ئەنستەنبوڵ بە کۆڵبەرییەوە خەریک بووە، بووەتە کۆێخای کۆڵبەرە کوردەکانی ئەستەنبول بۆماوەی بیست ساڵ. له سەردەمی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئەمین بەگی ئۆپێرەیتۆر(نەشتەرگەر) کە سەرۆک شارەوانی ئەستانبول بوو، کرایە سەرۆکی بەشی خزمەتگوزاری که موچەکەی نزیکەیی 50 لیرەی تورکی بووە و تاکۆتایی تەمەنی وەکو سەرۆکی ئەو بەشە مایەوه.

بەهۆی گەورەیی تەمەنییەوە، زارۆ ئاغا ناوبانگێکی جیهانیی پەیدا کردووە، خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا تامەزرۆی بینینی بوون وه زۆر ئاسانکاریی بۆکراوە بۆگەشتەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، تا ئەوە بوولەساڵی 1925 بۆئیتاڵیا و 1927 بۆ فەرەنسا و 1929 بۆیۆنان و1930 بۆ ئەمریکا و 1931 بۆ بەریتانیا وگەلێک وڵاتی ترگەشتی کردووە.

له و ناوچانە، زارۆ ئاغا بووەتە جێی بایەخی خەڵکی وه گەلێک هەواڵییان دەربارەی بڵاوکردووەتەوە و گەلێک لێکۆڵێنەوەیان لەبارەیەوە کردووه و بە بەتەمەنترین پیاوی جیهانیان داناوه.

زارۆ ئاغا له ڕێکەوتی2 09-06-1934 له شاری ئەستەنبول کۆچی دوایی کردووه وهەرلەوشارەش بەخاک سپێراوە، ڕۆژی دواتر هەواڵی مردنی بەجیهاندا بڵاوبووتەوە و بووتە باس وخواسی زۆربەی زۆری ڕۆژنامەوگۆڤارەکانی تورکیاوجیهان و بەگرنگییەوە باسیان له هەواڵی مردنەکەی کردووە بەنەم ناونیشانه (بەتەمەنترین پیاوی جیهان مرد).

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن لە ماوەی 160 ساڵ تەمەنیدا، 13 جار ژنی هێناوە، هەندێکیش دەڵێ، 29 جار، بەڵام ژمارەکە هەچەندێک بێت، ڕاستییەکە ئەوەیە کە زارۆ ئاغا منداڵی کەم بووە و تەنها 13 منداڵی هەبووە کەپێنجیان کچ بوون، ئاغا ژیانێکی سادەوساکار ژیاوە و بەشداریی نزیکەیی شەش جەنگی کردووە که بەناوبانگترینیان جەنگی ڕووسیاوجەنگی عەککا بووە کە لە فەلەستین کراوە لەبەرامبەر سوپای فەرەنسا بەسەرکردایەتی ناپلیۆن پۆناپارت له ساڵی 1799ز.

لەماوەی ژیانیدا فەرمانڕەوایی نزیکەی 10 سوڵتانی عوسمانی بینیووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە کە هەرگیز لەتەمەنیدا نەخۆش نەکەوتووە و هەرگیز مەشروبی نەخواردووەتەوە وه هەست وعەقڵی تەواو بووە. لە 01-07-1934 ڕۆژنامەی میللییەتدا، بەناونیشانی (دینا بۆزارۆش نەما) نووسینێکی سەرنجڕاکیش و گرنگی بڵاوکردووە و لە 02-07-1934 ڕۆژنامەی میللییەتدا وتارێکی دیکە نووسیووە، لەیەکێک دێرەکاندا ئەڵێت:(دوای زارۆئاغا داخۆ پیرترین کەس پیاو یان ژن لەتورکیا کێ دەبێ؟).

بەداخەوە تورک زارۆئاغا بەتورک دائەنێن بەڵام زارۆئاغا خۆی کورد بووە و بەکوردیش قسەی کردووە[١]

  1. سەرچاوە: ماڵپەری خەندان