نەرمین قادر

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٤٠، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک نەرمین قادر کە لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری '''سلێمانی''' لە دایکبووە و ٤٠ ساڵ لە تەمەنی بۆ کاری هونەری تەرخان کردووە، دەربارەی سەرەتای کاری هونەریی خۆی وەها بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد:”یەکەم شەڕی من بەرامبەر بە باوکم بوو، کە منداڵ بووم حەزم د...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

نەرمین قادر کە لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و ٤٠ ساڵ لە تەمەنی بۆ کاری هونەری تەرخان کردووە، دەربارەی سەرەتای کاری هونەریی خۆی وەها بۆ ڕۆژنیوز قسەیکرد:”یەکەم شەڕی من بەرامبەر بە باوکم بوو، کە منداڵ بووم حەزم دەکرد بڕۆم بۆ خوێندنگا و لە داهاتوودا ببم بە پارێزەر، بەڵام باوکم دەیوت منداڵی کچ نابێت بڕوا بۆ مەکتەب، لەبەر ئەوە یەکەم شەڕی ژیانی من لەگەڵ باوکم بوو، توانیم لەگەڵ هەموو زەختێک کە باوکم دەیخستە سەرم بە سەرکەوتوویی خوێندنی سەرەتایی تەواو بکەم، پاشان دووبارە لەگەڵ دژایەتی باوکم لە ناوەندی کلتوری گەنجان لە بەشی شانۆدا درێژەم بە خوێندن دا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە خوێندنگای باڵا خوێندم، بەڵام نەمهێشت باوکم ئاگادار بێت”.

523714 .jpg

نەرمین قادر وتی:”یەکەم بەرهەمی شانۆیم لە ساڵی ١٩٧٥دا نمایشکرا، من لەو شانۆیەدا هەم گۆرانیم دەوت و هەم ڕۆڵم دەگێڕا، یەک لەو شانۆیانە کە سەرکەوتووترین ڕۆڵم تێیدا گێڕا شانۆیەک لەسەر چیرۆکی چیرۆکنووسی گەورەی کورد یاشار کەمال بوو، من لەو شانۆیەدا ڕۆڵی زەینەبم گێڕا، یەک لەو شتانە کە دەبوو بە هۆی پێشکەوتنی من لە شانۆدا، بەرخۆدان بەرامبەر بە دیکتاتۆری و دەسەڵاتداری بوو، ژیانی من بە خاتری ڕۆڵەکانم دەکەوتە مەترسیەوە، سەدام حوسێن زەختێکی زۆری دەخستە سەر ئەو کەسانەی بۆ گەلی کورد تێکۆشانیان دەکرد، لەگەڵ ئەوانەشدا من ڕێگای بەرخۆدان و تێکۆشانم هەڵبژارد”.

وتیشی:”نزیک بە ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ لە شانۆدا ڕۆڵم گێڕا، دوایین ڕۆڵی خۆم لە ساڵی ١٩٩٨دا بوو، پاشان بەشداربووم لە بەرنامەی بەرنامە، لەو بەرنامەیەدا بە هەموو هێزمەوە ڕخنەم دەگرت و یەکێکبوو لە پڕ بینەرترینەکانی باشوری کوردستان”.

هاوسەری نەرمین قادر یەکێکبووە لە ئەندامانی حیزبی کومونیستی کوردستان و لە ساڵی ١٩٩٤دا گیانی لە دەستداوە، کچێک و کوڕێکی هەیە، لەم بارەیەوە وەها دوا:” کچەکەم بەشی سینەمای تەواو کردووە، کوڕەکەشەم خوێندنگای سەرەتایی تەواو کردووە، خۆم لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی کلتورو و هونەری چەمچەمال کار دەکەم، چەند مانگە هیچ موچەیەکەم وەرنەگرتووە، خەڵکی چەمچەماڵ خەڵکێکی وڵات پارێزن، چەمچەماڵ هەم شوێنی شۆڕش بووەو هەم شوێنی ئەنفال، ئەو شتەی کە ڕژێمی بەعس بەسەر خەڵکی هێناوە بە قسە ناوترێت”.[١]