رەهبەر جەلال

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

رەهبەر جەلال حەمەد مامەش

Ra01.jpg

لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.

قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.

ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.

رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.

لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هه‌ولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.

ساڵی 1977 پێشانگای یەکەمی خۆی نیشان دا.

ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی لقی هەولێر بوو.

ساڵی 1983 دەگاتە یۆگسلاڤیا، لەگەڵ هونەرمەند و رۆژنامەنووس رزگار رەنجەرۆ گۆڤاری کورد دەردەکەن.

ساڵی 1984 دەچێتە یەکێتی سۆڤیەت و لە مۆسکۆ لە ئەکادیمیای بەرزی هونەری سوریکەڤ خوێندن تەواو دەکات.

ساڵی 1991 دەچیتە فینلاند. لە فینلاند کۆمیتەی ئاشتی و پشتگیری نیشتیمانی کوردستانی دامەزراند.

زیاتر لە 30 ژمارەی لەگۆڤاری دڵانپار دەرکرد.

گەلێک چاڵاکی لەو وڵاتە نواندووە و جێگای پەنجەی دیاربوو.

لە 06-04-1998 لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هێلسینکی دڵی لەکار دەکەوێت و ماڵئاوایی دەکات.