داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم
پێداچوونەوی ١١:٥٩، ٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان)
نووسینی: پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمەیی
هۆزی جاف وەک هەر هۆزێکی تری ئەم کوردستانە خاوەن مێژوو و ڕەسەنایەتی وبەسەر هات و گۆڕانکاری خۆیەتی، جاف هۆزێکی کۆن و ڕەسەنی کوردە، لە ڕووداوە مێژووییەکاندا بونیان هەبووە و پێگەی خۆیان پاراستووە وبە یەکێک لە گەورەترین هۆزەکانی کورد دەژمێردرێت ولە چەندین شوێن و جێگا لە باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نیشتەجێن.
زۆربەی ئەم هۆزە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دیالەدا دەژین و هەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و هەڵەبجە بە مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن.