زمانی ماسمیدیا
زمانی ماسمیدیا فه‌خره‌دین تاهیر
مامۆستای ڕۆژنامه‌وانی له زانکۆی مۆسکۆ ئه‌لیکسانده‌ر ئه‌لکسێڤیچ ده‌نووسێ: زانستی زمان فاکتۆرێکی گرنگه و خۆی له خۆیدا ژانرێکی زانستییه،ده‌بێ له ته‌وزیفکردن و به‌کارهێنانی مانشێت و ژانره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا،گه‌ره‌که به شێوه‌یه‌کی ژیرانه له‌م ڕووه‌وه زمان فاکتۆریک بێ و کاریگه‌ری له شرۆڤه کردندا هه‌بێ.
هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ فاکتۆری زمان وه‌ک مه‌تریالێک ڕۆڵی گرنگی خۆی له بواری زانستی ڕۆژنامه‌وانیدا ببینێ.
باشترین بنه‌ماکانی که ده‌توانن پێوه‌ندی به چاکترین شێوازی کاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه بکه‌ن، بریتین له:هه‌ر ڕسته‌یه‌ک نابێ ( 15تا20 ) وشه زهێدهتر بێت، ته‌وزیفکردنی وشه‌ی پڕ مانا و به‌کارهێنانی که‌مترین وشه به مه‌رجێک په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به ئاسانی بگه‌یه‌نێت،ده‌بێ له نووسیندا فه‌نتازیایه‌کی خۆش و به چێژ به‌کار بهێنێت،هه‌ڵبه‌ته له ڕووی داڕشتنه‌وه‌ی شێوازی نووسین له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا،ده‌بێ هونه‌رمه‌ندانه داهێنان بکات، له‌م باره‌وه ڕۆماننووسی ناسراوی جیهانی (ئارنست ههمانگوای) ده‌ڵێ: ڕسته‌ی کورت به‌کاربێنه،ته‌وزیفی بڕگه و په‌ره‌گرافی گچکه بکه، به زمانێکی به‌هێز بنووسه،له‌بیر نه‌که‌ن نووسینه‌کان به زنجیره بێت، به‌ڵام پۆزه‌تیڤ بێ نه‌ک نێگه‌تێڤ.
پێویسته له‌سه‌ر نووسه‌ری رۆژنامه‌نووس په‌یڤی گونجاو به‌کار بهێنێت و ئه‌م وشانه بن که جێگه‌ی دیاریکراوی خۆیان ده‌گرن و دووربن له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی گشتی که هیچ مانایه‌ک نابه‌خشن،ده‌بێ ئه‌م وشانه بن که پته‌و و مه‌نتیقی بن.
پرۆسه‌ی زمان له بواری ماسمیدیادا ناچێته خانه‌ی زمانی ئه‌ده‌بییه‌وه، چونکه چێژ وه‌رگرتن له هونه‌ری جوانکاریدا به‌و مانایه نایه‌ت که ئه‌مه‌یان زانستێکی زمانه له بواری ماسمیدیادا،به‌ڵام ئێمه له ماسمیدیادا پێویستیمان به‌شێوازی زمانێکه که له ئه‌مڕۆ و ئاینده‌دا ببێته سیمبوڵێکی زمانی ماسمیدیا که تا ئێستاکه نه‌مانتوانیوه دروستی بکه‌ین.
چۆن ڕۆژنامه‌نووسانی کورد ده‌توانن پرۆسه‌ی زمانی ماسمیدیا له بزاڤی ڕۆژنامه‌وانیدا به پراکتیزه بکه‌ن و بتوانن پرۆسه‌ی ئه‌م زمانه ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن..؟
هونه‌ری ڕۆژنامه‌نووسی له بواری ماسمیدیادا گه‌ره‌که ته‌عبیرێکی جڤاکی دووباره‌کراو نه‌بێ، به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی زمانه‌که‌ی دیارده‌یه‌کی ئاوێنه ئامێز بێ بۆ چالاکییه ڕۆشنبیری و زانستییه جیا جیاکان و هونه‌ری شانۆ و سینه‌ما وموزیک و شێوه‌کاری و..تاد، له‌لایه‌ک و ڕامیاری و بازرگانی و ئابووری و بابه‌ته گشتییه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه بێ،به واتایه‌کی تر هونه‌ری ڕۆژنامه‌نووسی ده‌بێ له بواری ماسمیدیادا به شێوه‌یه‌کی گشتی هونه‌ری به‌جێ گه‌یاندن بێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کان له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له زمانێکی ناکامڵی ماسمیدیا بکه‌ین، ئه‌و کاته به‌ر له هه‌موو شتێک ڕووبه‌ڕووی پرسیارێک ده‌بینه‌وه که بریتییه له: که‌ی زمانی ڕۆژنامه‌وانی بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی زۆرجار به شێوه‌یه‌کی ئیفلیجی خۆی نمایش ده‌کا..؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: کاتێک ڕۆژنامه‌نووس نه‌یتوانی به‌و زمانه‌ی ده‌په‌یڤێت، په‌یامه‌که‌ی بگه‌یه‌نێت،یان له داڕشتنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕاسته‌وخۆ ناتوانێت نیشانه بپێکێت،یان که‌س نه‌زانێت په‌یڤه‌کانی ڕۆژنامه‌نووس باس له چ ده‌که‌ن، ئه‌و کاته هه‌ست به‌وه ده‌که‌ی که زمانی ئه‌و ماسمیدیایه زمانێکه به ئیفلیجی له دایک بووه و ئامانج و په‌یامی خۆی نه‌گه‌یاندووه و هه‌ر بۆیه شکست ده‌هێنێ.
ده‌بێ زمانی ماسمیدیا ڕۆڵی هه‌ره کاریگه‌ری خۆی له‌م بواره‌دا ببینێت، به مه‌رجێک شێوازی زمانه‌که هونه‌ری جوانکاری بۆ چێژ وه‌رگرتنی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا به کێش بکات و له هه‌مان کاتیش‌دا به زمانێک بنووسێت که خه‌ڵکی ساده و ساکاریش لێی تێبگات، ئه‌و بابه‌ته‌ی که ده‌نووسرێت بابه‌تێک بێ له ڕاستی کۆمه‌ڵگه گه‌یشتبێت، ئاگاداری بیروباوه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ئایینی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بێت که تێیدا ده‌ژیت،هه‌روا له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه شاره‌زایی ته‌واوی ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بێ،به‌م میتۆده هونه‌رمه‌ندی ڕۆژنامه‌نووس خۆی ده‌ناسێنێت.
لهدوماهیدا وتاره‌که‌م به‌م وته به‌نرخه‌ی گۆگۆڵ نووسه‌ری ناسراوی ڕووس به کۆتا ده‌هێنم که له‌باره‌ی هونه‌ری زمانی ماسمیدیاوه نووسیویه‌تی: ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژنامه‌وانی:
ژیانه،تازه‌بوونه‌وه‌یه، په‌یڤه‌کانی پڕ مانان،به‌هێزترین ئه‌ده‌بیاته و هه‌روا پێداویستییه‌کی گرنگه له هه‌ر ده‌ڤه‌رێک و هونه‌رێکه له هونه‌ره جوانه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.
سەرنجێک : که ده‌ڵێین زمانی ماسمیدیا مه‌به‌ست له‌به‌کارهێنانی زمانه له
( ڕۆژنامه ، رادیۆ ، ته‌له‌ڤزیۆن ، ئینته‌رنێت و سوشیال میدیا ) ، ده‌بێ له‌ڕووی ده‌ستووری نووسین به‌م شێوه‌یه بێ که له‌م نووسینه‌مدا باسم لێوه‌کردووه.