بەھمەن قوبادی
بەھمەن لە ساڵی ١٩٦٩ لە بانە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨١، ماڵیان چۆتە سنە، لەوێ بڕواننامەی دبلۆمی بەدەستھێناوە. لەپاشان چۆتە تاران، لەوێ بەشی لە کۆلێژی دەنگ و ڕەنگ دەستی بەخوێندنکرد بەڵام تەواوینەکرد.
بەھۆی کارە ھونەرییەکانییەوە ئەوا قوبادی ناتوانیت بچێتەوە ئێران، ھاوکات ڕێگری لە دایکیشی کراوە کە بچێتە لای، لەم بارەیەوە قوبادی وتوویەتی، «شەرم بۆ ئێوە (ڕێژیمی ئێران) کە ئیجازەی چوونەدەرەوەی دایکی ماندوو و زەحمەتکێشمتان نەدا، ھەتاکوو دوای ماوەیەکی دوورودرێژ، بیبینم. ئێوە زۆر لە مرۆڤایەتی و ویژدان بەدوورن. وەھا ڕێژیمێکی گەندەڵ، ترسنۆک و درۆزن، ڕێگایەکی جگە لە لەنێوچوون نییە. شەرم بۆ ھەمووتان.
بەهمەن خاوەنی برایەک و خوشکێکە بەناوەکانی (بتین و ناهید)..
بەھمەن لە ساڵی ١٩٦٩ لە بانە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨١، ماڵیان چۆتە سنە، لەوێ بڕواننامەی دبلۆمی بەدەستھێناوە. لەپاشان چۆتە تاران، لەوێ بەشی لە کۆلێژی دەنگ و ڕەنگ دەستی بەخوێندنکرد بەڵام بەهمەنی قوبادی لە سەرتای ساڵی 1991 دەستی کردووە بەکاری هونەرو یەکەمین کاریشی وەک وێنە گر لە کورتە فیلمی (8ملیمی ) کردووە..
هەروەها لە هەمان ساڵ و لەساڵی 1991 یەکەمین کورتە فیلمی وەک دەرهێنەر بەناوی (ژ وەک ژیان ) دەرهێنا ... و هەتاوەک ساڵی 2000 بەردەوام بووە لە بەرهەمهێنانی کورتە فیلم وەک دەرهێنەری لە ساڵی 1999 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر لەگەڵ دەرهێنەری گەورەی ئێران (عەباس کیا ڕۆستەمی ) لە فیلمی (the wind will crry us ) بەشدار بووە..
وە لەساڵی 2000 کۆمپانیای #مژ_فیلمی دامەزراند لە پێناو دەرهێنانی فیلم لەسەر نەتەوی کورد و سەرجەم ەتەوە جیاوازەکانی لە وڵاتی ئێران ...
لەساڵی 2000 یەکەمین فیلمی درێژی بەناوی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکانی دەرهێنا ) کە ئەم فیلمەیش بوو بە یەکەمین فیلمی کورد لەوڵاتی ئێران و فیلمەکەیش بوو بە براوەی #کامێرای_زێڕین لە ڤیستیڤاڵی نودڵەتی کان لەوڵاتی فرنسا ..
ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانەی لە فیلمەکانی بەشداریان کەکاری دەرهێنانی بۆکردووە ..
مۆنیکا بیلۆچی ، گۆڵشیفتە فرهانی ، هەدیە تارانی ، حسن پور شیرازی ..چەندانی دیکە ..
بەرهەمەکانی بەهمەنی قوبادی وەک دەرهێنەر لە کورتە فیلم..
وەکوو ژیان ١٩٩١ کورتە فیلم
گوڵباجی ١٩٩١ کورتە فیلم
لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ١٩٩١ کورتە فیلم
سەرباز "م. حوسەینی" ١٩٩٢ کورتە فیلم
تەنیا لە یەک نیگادا ١٩٩٢ کورتە فیلم
بەربان ١٩٩٢ کورتەفیلم
سەرتاشخانە ١٩٩٣ کورتەفیلم
پانتۆڵ ١٩٩٣ کورتەفیلم
کۆترەکەی نادر فڕی ١٩٩٤ کورتەفیلم
ئەو پیاوە ھات ١٩٩٥ کورتەفیلم
ژیان لە ناو مژ ١٩٩٥ کورتەفیلم
دیسان باران لەگەڵ گۆرانی ١٩٩٥ کورتە فیلم
سەربازێک بە ناو "ئەمین" ١٩٩٦ کورتە فیلم
وەکوو دایک ١٩٩٦ کورتە فیلم
ماسی خودا ١٩٩٦ کورتە فیلم
میوانی ١٩٩٦ کورتە فیلم
دەنگ ١٩٩٦ کورتە فیلم
ژین لە مژ ١٩٩٧ کورتە فیلم
گۆرانییەکانی کچانی دونیا ١٩٩٧ کورتە فیلم
کیوسکی تەلەفوون ١٩٩٧ کورتە فیلم
کاتێک بۆ مەستیی
لە کارەکانی بەهمەنی قوبادی وەک دەرهێنەر لە فیلمی ماوە درێژدا ..
_فیلمی هەرەبەناو بانگی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان )
_فیلمی ئاوازەکانی وڵاتی دایکم
_فیلمی بەجێهڵراو لە عێراق
_فیلمی کیسەڵەکانیش دەفڕن
کە لەساڵی 2004 بەرهەمی هێنا و بوو بە یەکێک لەباشترین هەر ناوازەکانی بەهمەنی قوبادی کە بو بە براوەی خەڵاتی گلاس بیرو پیس فیلم لە ڤیستڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین لە ئەڵمانیا و خەڵاتی گۆڵدن شانێڵ لە سان سپاستیان
_فیلمی نیووە مانگ کە ئەکتەری ناودار گۆڵشیفتە فرهانی
ڕۆڵی سەرکی تێدا دەگێڕا و بوە براوای خەڵاتی گۆڵدن شانێڵ لە ساڵی 2006 بۆ فیستیڤاڵی سان سباستیان ..
_فیلمی کەێسک لە پشیلەکانی وڵاتی ئێران هەواڵی نیە..
_فیلمی وەرزی کەرکەدەن
_فیلمی وڵاتی بێ ئاڵا.. ساڵی 2015
_فیلمی ژیان لە سەر سنور.. ساڵی 2015