حەسیچە

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:٤٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک پارێزگای حەسیچە یان پارێزگای حەسەکە (بە کوردیی باکووری: Parêzgeha Hesîçeyê)، (بە عەرەبی: مُحافظة الحسكة) یەکێک لە پارێزگاکانی سووریایە کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئ...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

پارێزگای حەسیچە یان پارێزگای حەسەکە (بە کوردیی باکووری: Parêzgeha Hesîçeyê)، (بە عەرەبی: مُحافظة الحسكة) یەکێک لە پارێزگاکانی سووریایە کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٠ ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ١،٤٧٧،٠٠٠ کەس بووە. ناوەندی پارێزگای حەسکە شاری حەسیچەیە. پارێزگای حەسکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی سوریا زۆرینەی دانیشتووان کورد و عەرەبن. کوردی موسڵمان و ئێزیدی. ئەم پارێزگایە کراوە بە چوار بەش: قەزای حەسکە کە بریتیە لە ناحیەکانی: تەلتەمر - شەدادا‌- مەرقەدا - بیر حلو قەزای قامشلو کە دەبێتە ناحیەکانی: تەلحمیس ، عامودا و تربەسپی (قەحتانیە) قەزای سەرێکانی (رأس العین) و ناحیەی: دەرباسیە قەزای دێرک (مالکیە) کە بریتیە لە دوو ناحیە: جل ئاغا (جەوادیھ)‌ و تەلکۆچک (یەعربیە).

142235.jpg

حەسیچە (بە کرمانجی: Hesîçe، بە عەرەبی: الحسکة; ئەل-حەسەکە، بە سریانی: ܚܣܟܗ) شارێکە لە خۆراوای کوردستان و پایتەختی پارێزگای حەسیچەیە کە دەکەوێتە سووچی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاوە. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ١٨٨,١٦٠ کەسە. حەسیچە یەکێکە لە گەورەترین ١٠ شار لە سووریادا و گەورەترین پارێزگاشە. زۆرینەی دانیشتووانی حەسیچە کوردن. ڕووباری خابوور بە نێو شاری حەسیچە و کۆی پارێزگاکەدا تێپەڕ دەبێت.