داناز عەبدولڕەحمان
پێداچوونەوی ١٣:٠٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
نووسەر و هۆزانەوان
لەساڵی 1981 لە گەرەکی کانێسکانی شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە. لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەناوبانگی ڕۆشنبیری شاری سلێمانین.
دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە. بەشی پەیکەرسازی.
لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان بڵاوکراوەی هەیە خاوەنی چەندەها کۆر و سیمینار و پێشانگایە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات.
ئێستا لە وڵاتی سوید ژیان بەسەردەبات.