سۆلاڤ شه‌یدا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٧:٠٣، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ئه‌كته‌ر و شانۆكار و هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ شه‌یدا، له‌ ساڵی 1986 له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌.

هونه‌رمه‌ند سۆلاڤ شه‌یدا

له‌ ساڵی 1994ـه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری هونه‌ری‌ و به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و كاری هونه‌ری كردووه‌. جگه‌ له‌ نواندن، وه‌ك سیناریت و ده‌رهێنه‌ریش كاری كرددوه‌. به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی‌ سینه‌مایی كردووه‌ به‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی به‌شداری كردووه‌.

سۆلاڤ شه‌یدا لە ساڵی 2007 لە درامای (گوڵێک کاڵتر) دەرکەوت، پاشان رۆڵی لە چەندان فیلم و درامای دیکەدا بینی، وەک فیلمی (ژانی گەل، درامای بەختەباران و ژیلەمۆ).

به‌شداری له‌ فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كان:-

- ژانی گه‌ل

- گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان

- سێگۆشه‌ی مه‌رگ

- كه‌واته‌ چاوه‌ڕی به

‌- تاقی كردنه‌وه


‌به‌شداری له‌ كورته‌ فیلمه‌كانی: -

- سۆما

- ده‌نگدان

- مایكرۆفۆن

4445.jpg

به‌شدای له‌ دراماكان:-

- ژیله‌مۆ

- دووپشك

- له‌ گوڵ كاڵتر

- چپه‌ی ڕابردوو

- براوه‌ و دۆڕاوه‌كان

- ژوانێك بۆ خۆشه‌ویستی

- به‌خته‌ باران

- كێخوا سێوێ


سولاڤ شه‌یدا له‌ ڕێگه‌ی فیلمه‌كانیه‌وه‌ به‌شداری كردووه‌ له‌ چه‌ندین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی كردووه‌، هه‌روه‌ها براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ وه‌ك: باشترین سیناریۆ بۆ كورته‌ فیلمی (فرمێسك بۆ تارا)، و خه‌ڵاتی لاوی ساڵ و خه‌ڵاتی ڕێز لێنانی بابلیۆن و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر بۆ فیلمی داو.

هونه‌رمه‌ند سۆوڤ شه‌یدا، دوای تووش بوونی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی 17/07/2023 به‌ نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.


ئاماده‌ كردنی: دلێر ڕەفیق