شەوکەت حاجی مشیر

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٠٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «شەوکەت کوڕی حاجی مشیری محەمەدی حاجی مەحمودی یاروەیسییە، کە یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عەشیرەتی جاف. وێنۆک ساڵی 1947 لە گوندی تەپی سەفا-ی شارەزووری سەربە شارۆچکەی هەڵەبجە هاتۆتە دنیاوە. سەرەتا لەحوجرەو لای مەلا ناودارەکانی ئەو سەر...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

شەوکەت کوڕی حاجی مشیری محەمەدی حاجی مەحمودی یاروەیسییە، کە یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانی عەشیرەتی جاف.

877441).jpg

ساڵی 1947 لە گوندی تەپی سەفا-ی شارەزووری سەربە شارۆچکەی هەڵەبجە هاتۆتە دنیاوە.

سەرەتا لەحوجرەو لای مەلا ناودارەکانی ئەو سەردەمە خوێندنی قورئانی دەستپێکرد وە.

پاشان لە ساڵی 1956 دا چۆتە قوتابخانەو خوێندنی سەرەتایی لە خورماڵو شارەدێی سیروان تەواوکردووە.

پاش تەواکردنی قۆناغی ناوەندی لەهەڵەبجەو خانەقین، بۆ درێژەدان بەخوێندن چۆتە ئامادەیی (وەتەن) لەسلێمانی هەر ئەو کاتەش لەناو یەکێتیی قوتابییانی کوردستاندا کاریکردووە. لەبەر ئاڵۆزیی بارودۆخی کوردستان کۆتایی ساڵی 1968 وازی لەخوێندن هێناوەو پەیوەندیکردووە بە ڕیزەکانی شۆڕشەوە، پاشان کراوەتە لێپرسراوی کارگێڕیی لە بەتالیۆنی هەڵەبجە. لەناوەڕاستی ساڵی 1969دا کراوە بەجێگری فەرماندەی بەتالیۆنی پێباز.

پاش ڕێککەوتننامەی یانزەی ئازاری ساڵی 1970 و بڵاوەکردنی هێزەکانی پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان پەیوەندی کردۆتەوە بەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

لە ساڵی 1973 دا بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پارتی هاوکاری شۆڕشی کردو لەهەمان کاتیشدا لەناو ڕێکخستنەکانی (کاژیک) دا کاری دەکرد.

192546168 .jpg

دوای ڕێکەوتننامەی جەزائیری نێوانی ئێراق و ئێران لە ساڵی 1975دا و دوای هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول، لەگەڵ هەندێک لەرێکخستنەکانی (کۆمەڵە) بڕیاریاندا دەستبکەنەوە بە شەڕی پارتیزانی، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک نەیانتوانی بەردەوامبن، بۆیە بەناچاری ڕادەست بەرژێمی بەعس بوونەوە.

ساڵی 1976 لەلایەن پیاوانی ڕژێمەوە دوو جار دەستگیر کراوە و پاشان ئازاد کراوە، هەر هەمان ساڵ ژنو منداڵەکانی لەگەڵ باوکیدا لەلایەن ڕژێمی بەعس-ەوە دەسگیرکراونو زیاتر لەدوو ساڵ لەزیندانەکانی خوارووی ئێراقدا بەندکراون.

Download65547).jpg

لەکۆتایی مانگی حوزەیرانی 1976دا لەگەڵ شەش هاوڕێی تریدا بەبڕیاری سەرکردایەتی کۆمەڵە، یەکەم دەستەی چەکداری شۆڕشی نوێیان درووستکرد، لەو ماوەیەداو تاساڵی 1977 لە چەندین چالاکی پارتیزانیدا بەشداریکردووه، لە مانگی تشرینی یەکەمی 1977دا بۆ دابینکردنی چەکو تەقەمەنی بۆ شۆڕش بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوە. ساڵی 1980 کراوە بەفەرماندەی هەرێمی (9) ی بەمۆ، ساڵی 1981 بوو بە فەرماندەی تیپی (11) ی هەورامان، ساڵی 1983کراوە بە لێپرسراوی سەربازی مەڵبەندی (4) ی هەولێر، ساڵی 1984کراوە بەلێپرسراوی عەسکەریی مەڵبەندی (2) ی کەرکووک، سەرەتای ساڵی 1986کراوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی (1) ی سلێمانی، لەنێوان ساڵی 1976تا 1987 وەک سەرکردەو پێشمەرگە بەشداریی زۆربەی شەڕەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردووە دژی ڕژێمی بەعس.

ساڵی 1987 بەهۆی نەخۆشییەوە چۆتە ئێرانو لەو ماوەیەشدا وەک لێپرسراوی پەیوەندی سەربازیی نێوان یەکێتیی و حکومەتی ئێران کاریکردووە، ساڵی1988 لە گرتنی شاری هەڵەبجەی شەهیددا ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووەو سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی شەڕەکەی کردووە. ساڵی 1989 بەهۆی دەرئەنجامە خراپەکانی شاڵاوی ئەنفالەوە بۆ سەر کوردستان لەگەڵ خێزانەکەیدا بەناچاری ڕویکردۆتە هەندەرانو لەبریتانیا نیشتەجێ بووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 1990دا گەڕاوەتەوە کوردستان بۆ درێژەدانی خەباتی پێشمەرگایەتی، لە ڕاپەڕینە گەورەکەی بەهاری ساڵی 1991دا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووەو ئەندامی لیژنەی سەرکردایەتی بووە بۆ ئازادکردنی شاری کەرکووکو لەو پێناوەشدا بەشداری چەندین شەڕی گەورەی کردووە، کاتێکیش ڕژێمی بەعس دژە هێرشی دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی کەرکووکو سلێمانی، شەهیدی نەمر شەوکەتی حاجی مشیر سەرپەرشتی بەشێکی هێزەکانی بەرەی کوردستانی کردووه، لە شەڕەکاندا دژی ڕژێم.

Download (25)25.jpg

ساڵی 1991 کراوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی (4) ی بادینان، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی بۆ پێکهێنانی لیژنەی باڵای بەرەی کوردستانی کردووە کە لە تەمموزی 1991دا بەسترا، وەک نوێنەری (ی، ن، ک) ، بەشداری چەندین کۆبوونەوەی نێوان بەرەی کوردستانی و هێزە هاوپەیمانەکانی کردووه، کە لە ساڵی 1991دا هاتبوونە کوردستان، لەڕاپەڕینی دووەمدا کە لە تەمموزی ساڵی 1991دا ڕویدا سەرپەرشتی خەڵکی دهۆکی کردووە بۆ دەرپەڕاندنی هێزەکانی ڕژێم لەو ناوچەیەدا، لەکۆتایی 1991دا کراوە بەفەرماندەی لەشکری هەولێر لەنێوان ساڵی 1979تا 1992 ئەندامی سەرکردایەتی (ی، ن، ک) بووە، ساڵی 1992 لە یەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستاندا، کراوە بەئەندام پەڕڵەمان، ساڵی 1993 کراوە بەلێپرسراوی نووسینگەی سلێمانی پەڕڵەمانی کوردستان، ساڵی 1996 کرا بەئەندامی فەرماندەی گشتی هەموو هێزەکانی (ی، ن، ک) و سەرپەرشتی هێزەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکووکی کردووە، ئەندامی سەرجەم کۆنفرانسو پلنیۆمەکانی (ی، ن، ک) و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووەو چەندین بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی لە ڕۆژنامەکانی (کوردستانی نوێ و الاتحادو وڵات و برایەتی) دا بڵاوکردۆتەوە، چەند پەڕتووکێکی لەسەر ڕوداوەکانی کوردستان بەچاپ گەیاندووە، لەمانگی مایسی ساڵی 1997دا کراوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی (9) ی شارەزوورو دواتریش بۆتە لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی (ی، ن، ک) .

شەهید شەوکەتی حاجی موشیر تەواوی تەمەنی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد و ئازادکردنی کوردستان، بەڵام بەداخەوە شەوی 9/8ی شوباتی 2003 و لە گوندی (گامێش تەپە) ی ناوچەی شارەزوور لە تاوانێکی تیرۆرستی دا لەگەڵ شەهیدان (سەردار غەفور سلێمان و حیکمەت حاجی عوسمان) دا بەدەستی تیرۆرستانی (ئەنسارولئیسلام) شەهید کرا.