مامۆستا جەعفەر

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٥٣، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

مامۆستا جەعفەر- فازیل کەریم ئەحمەد

29261704 .jpg

لە رێکەوتی 01-07-1950 لە شاری خانەقین چاوی بە دنیاهەڵهێناوە.

لێپرسراوی مەکتەبی بیرو هۆشیاریی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.

فازیل کەریم ئەحمەد ناسراو بە (مامۆستا جەعفەر)

4877136896 n.jpg

بڕوانامەی ماستەر لە ساڵی 1992 لە سیۆسۆلۆگیا زانستی و سیاسی دا لە بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی(جۆرج ئۆگست)لە ئەڵمانیا وەرگرتووە ساڵی 1970 یەکەم ووتاری بە زمانی عەرەبی لە گۆڤاری(الف باء)ی بەغدادیدا بڵاوکردۆتەوە

هەر لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بە(یەکێتی قوتابیانی کوردستان)ەوە، کردووە ئەندامی لیژنەی ناوچەی خانەقی(یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بووە.

لەساڵی 1971 بووە بە ئەندامی لقی دیالای یەکێتی قوتابیانی کوردستان.

لەساڵی 1971 پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کە پێشتر ناوی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان بووە.

1974-1975 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئەوکاتە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی ڕێبەرایەتی ئەکرا.

71552045 5565914.jpg

ئەندامی لقی یەکێتی لاوانی کوردستان_لقی دیالا بۆتە ئەندام لە(یەکێتی نووسەرانی کورد).

ئەندام لە کۆمیتەی باوەڕ لقی خانەقی(کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان).

ئەندامی(کۆمیتەی هەرێمی پێشڕەو)لقی بەغدا و خانەقین بووە.

ساڵی 1977 دامەزرێنەری ڕێکخراوی(هەڵۆ سوور)لە بەغدا.

ساڵی 1977چۆتە شاخ و بەشداری لە دەستە چەکدارەکانی قەرەداغ و گەرمیان کردووە.

لەساڵی 1978 بۆتە ئەندامی (ناوەندی کۆمەڵە)کە پێک هاتبوو لە خوالێخۆشبوو(نەوشیروان مستەفا، شەهید ئازاد هەورامی، مامۆستا جەعفەر)

30716320 .jpg

ئەندامی یەکەم خولی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.

لەساڵی 1979 لێپرسراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.

لەساڵی 1982 بەرەو ووڵاتی ئەڵمانیا کۆچی کردووە.

لەساڵی 1991 ئەندامی یەکێتی نووسەرانی جیهان(PEN).

ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕوناکبیری بووە، کە ئەوکاتە لە ستۆکهۆڵم دەرئەچوو.

بەشداری لە چەندین سیمینار و کۆنگرەی جیهانیدا دەربارەی مەسەلەی کورد لەشارەکانی(برێمن، لۆزان، بۆن، دۆسلدۆرف، ئەمستردام، بەرلین، گوێتنگن، هتد)کردووە.

ئەندام بووە لە لیژنەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دۆستایەتی ئەوروپی_کوردی

ساڵی 2000 پیشاندانی فلیمی(نالی)کە سیناریۆکەی لە نووسینی مامۆستا جەعفەر بووە

لەساڵی 2003 گەڕاوەتەوە کوردستان

لەساڵی 2004 بۆتە لێپرسراوی مەکتەبی بیرو هۆشیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بنکەی(ژین) بۆ چاپکردن و بڵاو کراوە و بەڵگەنامەکان

لە ئێستادا لێپرسراوی ناوەندی مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە

بابەتە پەیوەستکراوەکان