جەمال موفتی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:١٢، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری '''مەھاباد''' لە دایکبووە. تا قۆناغی دواناوەندی ھەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولای ھونەری بووە و گۆرانی چڕیوە. وێنۆک جەمال قوتابی مەکتەبی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان ب...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لە دایکبووە. تا قۆناغی دواناوەندی ھەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولای ھونەری بووە و گۆرانی چڕیوە.

00037432.jpg

جەمال قوتابی مەکتەبی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان بووە و لە پەنا ئەوەشدا حەسەن زیرەک و محەممەد ماملێ زۆر لەسەری کاریگەر بوون. لەگەڵ ھاوڕێ ھونەرمەندەکانی عەبدوڵڵا وەیسی و کەریم بلووری دەستی بە کاری ھونەری کردووە، ساڵی ١٩٧٦–١٩٧٧ لە (خانەی جەوانانی مەھاباد) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی چەن گۆرانییەکی پێشکەش کرد. زۆربەی بەرھەمەکانی لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد و بە یارمەتی قادر سەیاحی تۆمار کراون.

ماموستا تایەر تۆفیق بە نامەیەک تاریفی دەنگی جەمالی کردووە و ئیزنی پێ داوە مەقام و گۆرانییەکانی بڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەمال موفتی خۆی زۆر دەنگی نوێی ئەوکاتی وەکوو مکایل پێ گەیاندووە.

بەرھەمەکانی ئەم ھونەرمەندە دوو بەشی (شۆڕشگێڕانە) و (ئەویندارانە) لەخۆ دەگرن؛ کە یان بە شێوەی دەنگ یان بە شێوەی کلیپی ڕەش و سپی لەبەر دەستن. موفتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھونەر و موزیکی کوردی دانا و جگە لە وتنەوەی گۆرانی باقی گۆرانیبێژان شێوازی تایبەت بە خۆیشی ھەبوو.

298960.jpg

ژیانی پێشمەرگایەتی

جەمال موفتی ھونەرمەندێکی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو.

Down99995).jpg

دوای ئەوەی کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە لە بۆکان بوو بە مامۆستا و دواتر لەگەڵ داخرانی قوتابخانەکان ڕووی لە چیا کردەوە.

ساڵی ١٩٨١ لە نزیک چوارچرا بە دەستی ڕژیمی ئێران شەھید کرا و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.[١]

بەرھەمەکان

بەشێک لە بەرھەمەکان:

  • کیژەکەی کافرۆش
  • گوڵاڵە سوورە
  • تۆ نامری چاوەکانم
  • مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم
  • کوڕە مەکە
  • غەریبم
  • من جوتیارم
  • دەست گرن
  • ئەی موتریبی حەریفان
  • نەمام نەمامە
  • کراس زەدرێ
  • ئەی وەی زارا
  • سەیری زەمان
  • بارانە
  • خاڵۆ ڕێبوار
  • بیرەوەری دووی ڕێبەندان
  • کارگەرین جەنگاوەرین
  • سەدەی بیستەمە
  • کوورەی یادگار
  • دەخیلم
  • لیمۆ ھەی لیمۆ
  • تۆی نازەنینم
  • بەھار ھاتەوە
  • شلێ یار
  • کۆڵان بە کۆڵان
  • ھەی ھەرمێ
  • داماوم
  • بە ناڵەی بێدەنگ
  • من گرفتارم
  • بای نەسیم
  1. سەرچاوە:wikipedia