جه‌مشید عه‌نده‌لیبی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٧:٥٨، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ لە لایەن Dler Rafeq (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک|هونه‌رمه‌ند جه‌مشید عه‌نده‌لیبی هونەرمەندی میوزیکژەن، ئاوازدانەر و ژەنیارێکی ئامێری (نەی) یە و ژەنیارێکی بەناوبانگی نەیە. ئەو کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە 03-03-1958 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو هونە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

هونەرمەندی میوزیکژەن، ئاوازدانەر و ژەنیارێکی ئامێری (نەی) یە و ژەنیارێکی بەناوبانگی نەیە.

هونه‌رمه‌ند جه‌مشید عه‌نده‌لیبی

ئەو کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە 03-03-1958 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ئەو هونەرمەندە سەرەتا بە بێ مامۆستا دەستی بە فێربوونی نەی کرد، پاشان لە لای چەندین مامۆستا و زیاتر لە لای مامۆستا (حەسەن کەسایی) مەشقی مۆسیقای کردووە، بە تایبەت تر لە زانکۆی تاران وانە و فێربوونی نەی خوێند. دواجار بووەتە ژەنیاری نەی و مامۆستای ئەو ئامێرە.

جه‌مشید عه‌نده‌لیبی له‌ ساڵی 1985


هونەرمەند کاری بۆ زۆر لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و فارس کردووە و زۆرترین کاری لەگەڵ


(محمد ڕضاشجریان) بووە لە ئەلبوومەکانی (آسمانی عشق) و (درخیال) و (بیداد) و (دستان) و (پیام نسیم) و (سروچمن). هەروەها (نەی نەوا) یەکێک لە کارە ناسراوەکانیەتی کە بە هاوکاری لەگەڵ حوسێن عەلیزادەدا دروستی کرد.

هونه‌رمه‌ند جه‌مشید عه‌نده‌لیبی


هونەرمەند جەمشید عەندەلیبی لە 05-03-2024 لە تەمەنی 66 ساڵی لە شاری سنە و لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد.



ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق