جەمال تاهیر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شەهیدی سەرکردە، ساڵی 1943 لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، هەر لەوێش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی تەواوکردووەو پاشان لەخانەی مامۆستایان وەرگیرا و ساڵی 1964 بووە مامۆستا.

249121472019 snapshot1.jpg

شەهید هەر لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵاوی چالاکییە سیاسییەکان بووەو لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستانو لەناو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا وەک تێکۆشەرێکی رۆشنبیر و لەخۆبردوو ناوی دەرکردووە.

سەرەتای حەفتاکان بۆتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی سلێمانی و دواتریش لێپرسراوێتی ناوچەی دەربەندیخانی پێ سپێردراوە.

ئەم لاوە پێشکەوتنخوازەی رێبازی کوردایەتی ساڵی 1969 پەیوەندیکردووە بە ئەڵقە سەرەتاییەکانی کۆمەڵەوە.

ساڵی 1975 رۆڵێکی دیارو بەرچاوی بینی لە پێشخستنی رێکخراوەکانی کۆمەڵەو جۆشدانی شۆڕشی نوێی خەڵکی کوردستاندا.

شەهید، وەک سەرکردەیەکی کارامەو تێکۆشەرێکی خاوەن ئەزموون ماوەی چەند ساڵێک ئەرکی بەڕێوەبردنی رێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی لەناو شاری سلێمانیدا گرتە ئەستۆو شان بەشانی ئەمەش سەرپەرشتی مەفرەزەکانی ناو شاری ئەکرد.

شەهید چەند جارێک کەوتۆتە بەر شاڵاوی گرتنو لە زیندانەکانی رژێمدا، سەرەڕای ئازارو ئەشکەنجەدانێکی زۆر، بەوپەڕی ئازایەتییەوە نهێنییەکانی رێکخستنی پاراستووە، دواتریش کە ئازادکرا روویکردە شاخو لە دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراو لێپرسراوێتی دەزگای ناوەندی رێکخستنی پێسپێردرا، ئەم سەرکردە ماندوونەناسەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی 14ی تەمموزی ساڵی 1983 لە ناوچەی بالیسان بە رووداوی ئوتومبێل گیانی لەدەستدا و گەیشتە کاروانی نەمران.

U13532 Karwan3.jpg