کەریم کەریمپوور
پێداچوونەوی ١٠:١١، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
مامۆستا کەریم کەریمپوور لە ساڵی1961لە شاری نەفتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایکبووە.
ئەو ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان کردووە.
کەریم کەریمپوور خاوەنی دەیان توێژینەوەیە لە سەر زمان و مێژووی کورد.
کۆچی دوایی
لە ڕێکەوتی 08-04-2021 لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کردووە.
هەندێک لە چاپکراوەکانی
- ڕێزووان کوردی کرماشانی کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵھوڕ)، کرماشان، 1994.
- شەوی خرێوەکان (ھەڵبەستی شەوی خرێوەکان: پرسە بۆ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی)، کرماشان، 2000.
- خوەرھەڵات: فەرھەنگۆکی شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی کرماشانی، کوردی-فارسی، بریتی لە وشەکانی کەڵھوڕی - لەکی - ئیلامی و ...،3 بەرگ، کرماشان، 2001.
- ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان، 2002.
- لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، 2014.
- ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، ھاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، 2014.
- چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵھوڕی، کرماشان، 2015.
- مێژووی نەفتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشان، 2015.
- فەرھەنگی کەڵھوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، 2016.
- حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی (کرماشانی)، کرماشان، 2017.