ناسری حیسامی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:١٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ناسری حیسامی، لە ساڵی 1959، لە گوندی شێخاڵی، ناوچەی موکریان لەدایکبووە. لە شێخاڵی و بۆکان ونەغەدە و کەرەج خوێندوویەتی.

5254746.jpg

لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو، دەبێتە ئەندام لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان.

لە ساڵی 1981 لە بۆکان دەبێتە ئەندامی "جەمعییەتی دیموکراتیکی موعەلیمان" و دواتر ئەندام و لێپرسراوی دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندن لەو ڕێکخراوە.

ساڵی 1983 بووە بە ئەندامی کۆمسیۆنی فێرکردن و بارهێنانی کۆمەڵە و ئەندامی دەستەی نووسینی کتێبەکانی خوێندن. لەوێوە دەبێتە ئەندامی کۆمەڵە و دواتر لە دامەزراندنی "کانوونی هونەر و ئەدەبیاتی کرێکاری"دا بەشداری دەکات و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی "پێشەنگ" و ماوەیەک سەرنووسەری گۆڤارەکە بووە. لە کۆمەڵە، ماوەیەک ئەندامی گرووپی وەرگێران، هاوکاری رادیۆ، نووسەری گۆڤاری "پێشڕەو"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ئەندامی دەفتەری سیاسی بووە.

لە ساڵی 2006 تاوەکو 2012 لە هاوکارانی دوو تەلەڤزیۆنی "ڕۆژهەڵات" و "ئاسۆسات” بووە.

ساڵی 2009 لە کۆمەڵە کشاوەتەوە.

شیعری کۆمەڵێک شاعیری ئێرانی لە فارسییەوە کردووە بە کوردی.

وەرگێڕانی شیعری باباتاهیری هەمەدانی بۆ سۆرانی، ساخکردنەوەی دیوانی وەفایی، هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڤار و ڕێکخراوی فەرهەنگی و نووسینی کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوە لە بوای زمان و ئەدەبیاتدا لە کارەکانی بووە و وەکو خۆی دەڵێت جاروباریش شیعری نووسیوە.

ئێستا لە سوێد دەژی و مامۆستای زمانی کوردییە.[١]

  1. سەرچاوە؛ ڕووداو