عەبدولڕەحمان زەبیحی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٢:٣٨، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک عەبدولڕەحمان زەبیحی یەكێك لە گرینگترین زمانناسەكانی كوردە كە شارەزایییەكی تایبەتی بەسەر زمانی كوردی و شێوەزارەكانیدا هەبووە و چەندین وتاری زانستیی لەسەر زمانی كوردی لە گۆڤار و ڕۆژنامەكانی ئەو سەردەمدا چاپ و بڵاو بووەتەوە كە...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

عەبدولڕەحمان زەبیحی یەكێك لە گرینگترین زمانناسەكانی كوردە كە شارەزایییەكی تایبەتی بەسەر زمانی كوردی و شێوەزارەكانیدا هەبووە و چەندین وتاری زانستیی لەسەر زمانی كوردی لە گۆڤار و ڕۆژنامەكانی ئەو سەردەمدا چاپ و بڵاو بووەتەوە كە بوونەتە سەرچاوە بۆ لێكۆڵینەوەی زمانی كوردی.

Kunst.jpg

عەبدولڕەحمان زەبیحی کەسایەتییەکی چالاکی سەدەی بیستەمی زایینییە که لە ساڵی ١٩٢٠ی زایینی(١٢٩٩ی هەتاوی) لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. زەبیحی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕۆژنامەگەری کوردی هەبووە. وەک گۆڤاری نیشتمانی لە مەهاباد ، گۆڤار و ڕۆژنامەکانی وەک: هاوکاری، ڕۆشنبیری نوێ، چریکەی کوردستان، خەبات، ڕزگاری، پێشرەو و باهوز (بە زمانی عەڕەبی) نووسینی هەبووە.

عەبدولڕەحمان زەبیحی 1.jpg

عەبدولڕەحمان زەبیحی نووسەر و کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و، کە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان. لە ١٩٢٠ لە مەھاباد لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە مەھاباد و پاشان تاقیکردنەوەی سێی ناوەندی لە ١٩٣٧دا لە ورمێ تەواو کردووە. پاش ئەمە ھێندێک لە گوڵستانی سەعدی و دەرسی جەبری لای مەلا قادر مودەڕیسی خوێندووە. زەبیحی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٢ بووە و دواتر بەشداری لە کارەکانی کۆماری کوردستان کردووە. دوای ڕوخانی کۆمار، ئاوارەی عێراق و سووریا بووە. دواجار کە گەڕاوەتەوە عێراق لە سەرەتاکانی ١٩٨٠ بێسەروشوێن کراوە.

0006 (6656).jpg

سەرچاوەکان

ڕۆژنامەنووسیی کوردی سەردەمی کۆماری دێمۆکراتی کوردستان ١٩٤٢–١٩٤٧، ھیمدادی حوسێن، سلێمانی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٢

ژیان و بەسەرھاتی عەبدولڕەحمان زەبیحی، عەلی کەریمی، سوید ١٩٩٩