ڕووناک فەرەج

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢١:٠٢، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «رووناك فەرج رەحیم دەرچووی زانكۆی بەغدا. ڕووناک فەرەج ڕەحیم ساڵی 1964 لە دایکبووە، دایکی یەک منداڵ بوو، یەکێک بوو لە ژنە نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکان و هاوکات لێکۆڵەری پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەندامی سکرتارییەتی ژنانی کوردستانیش بوو. ڕۆژنامەنووس...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

رووناك فەرج رەحیم دەرچووی زانكۆی بەغدا.

ڕووناک فەرەج ڕەحیم ساڵی 1964 لە دایکبووە، دایکی یەک منداڵ بوو، یەکێک بوو لە ژنە نووسەر و ڕۆژنامەنووسەکان و هاوکات لێکۆڵەری پرسە کۆمەڵایەتییەکان بووە و ئەندامی سکرتارییەتی ژنانی کوردستانیش بوو.


ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری خەباتی ژنان و کادری دیاری یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان، ڕوناک فەرەج بەرپرسی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن و ڕوناکبیریی ژنان، وەک قەڵەمێکی سەنگین و ژنێکی سەلاری خەباتی نەتەوەیی و یەکسانیی، بەردەوام لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا بووە و هەرگیز لە باوەڕ و بنەماکانی خەبات پاشەکشەی نەکردوە، لە کۆنفرانسی دووەمی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەک بڕیاردەری لیژنەی سیاسەتی میدیایی ڕۆڵێکی دیاری بینیوو و جێدەستی دیاربوو

ماوەی20 ساڵە لە بواری ژناندا كار دەكات و دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری راگەیاندن و رووناكبیریی ژنانە لە سلێمانی, ئێستا بە شێوەی خۆبەخش بەڕێوەبەری بەرنامەكانی سەنتەری راگەیاندن و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمانە لە سلێمانی.

ڕووناک فەرج خاوەنی چوار بڵاو كراوەیە لەسەر كوشتنی ژنان و تۆمەتی شەرەف و لێكۆڵینەوەیەك لەسەر خەتەنەكردنی كچان.

ڕووناک فەرەج، یەکێک لە چالاکوانەکانی بواری مافەکانی ژنان پاش تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک، چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە ڕێکەوتی 17-06-2024 گیانی لەدەستدا و لە گردی سەیوان بەخاک بسپێردرێت.