وێنەیەکی گەنجی مامۆستا شەماڵ موفتی
لە گرنگترین وتەکانی مامۆستا شەماڵ موفتی کە تاوەکو ئێستاش بە زیندوویی ماوەتەوە، دەڵێت؛ من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم، نورێکی خواییە دێتە دڵەوە و دەبێت دەرکەوێت لە:
رووخسار: پاکی لەش، پاکی و ڕێکوپێکی جلوبەرگ (نە ژیرەکان لۆمەت بکەن لەسەری و نە جاھیلەکان توانجت لێ بگرن لە سەری).
فیکر: خاوەن ئەقڵ و بۆچوون و خوێندنەوەی حەکیمانە بۆ کەسەکان و رووداوەکان.
رەوشت و ھەڵسوکەوت: بەھاکانی ئاسمان بەرجەستە بکرێت وەک (راستگۆیی، خۆنەویستی، ھاوکاری، مەردایەتی، ئارامی).
سۆز: خۆشەویستی بۆ کەسانی شیاو و بوغزاندنی کرداری ناشرین و خراپ.
رۆح: لە ئەنجامی خواپەرستییدا، رۆحێکی بەھێز و یەقینێک پەیدادەبێت سێ بەرھەمی لێ دەبێتەوە وەک خەڵاتێکی خوایی: (رێزی خەڵک، تێگەیشتنی تایبەت، بینین بە چاوی دڵ).
جوانترین ووشە هەڵبژێرن کە قسە دەکەن لەگەڵ خەڵکیدا.
هەیە بە باخێك نیعمەتەوە هێشتا لە خودا نارازییە، هەشە بە شاخێك مەینەتەوە خودا لە خۆی ڕازی دەکا !
مەشڵەژێ کە دووچاری ناڕەحەتی دەبی، تۆ یەکەم کەس نیت و کەسیش بێ کێشە نییە لەم دونیایەدا .
ئیسلام هەر نوێژو ڕۆژو نیە، بەڵکو ئەخلاق ومامەڵەی جوانیشە.
مرۆڤ لەسێدارە بدەن، بەڵام کەرامەتی لەکەدار مەکەن !
کاتێك ڕەحم و بەزەییت دەردەکەوێت، خەڵك وا دەزانن لاوازیت، بەڵام ھەر بەڕەحم بە، ئەوە کانییەکە لە دڵتا خودا ھەڵی قوڵاندووە .
ئەوەی هاوڕێ یان هاوسەری بێ عەیبی دەوێ، دەبێت بۆ هەمیشە بەتەنها بژی.[١]
- ↑ سەرچاوە: کەناڵ8