تاوانی ئەنفال

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٦:٤٦، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «تاوانی ئەنفال وێنۆک تاوانی ئەنفال یەکێکە لە گەورەترین و ترسناکترین ئەو تاوانانەی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجامدرا. نوێترین سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە بووە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیەک لە سەر زێدی باب و باپیران...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

تاوانی ئەنفال

603d5530b5390.jpg

تاوانی ئەنفال یەکێکە لە گەورەترین و ترسناکترین ئەو تاوانانەی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجامدرا. نوێترین سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە بووە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیەک لە سەر زێدی باب و باپیرانی.

چەمکی ئەنفال

ئەنفال لە زمانەوانیدا، کۆی (نفل)ە، کە بە دەسکەوت دێت.

ناوی سورەتی هەشتەمە لە قورئانی پیرۆز، بە واتای ئەو دەسکەوتە دێت کە لە کاتی شەڕدا بەدەست شەڕکەرە موسوڵمانەکان دەکەوێت.

واتا سامان و سەروەتی بێبڕواکانە کە دەست موسوڵمانان دەکەوێت.

لەم بارەیەشەوە بۆچوونی زانایانی ئیسلام سەبارەت بە چەمک و واتای ئەنفال (الانفال هو الغنیمة،اي کل نیل نالە المسلمون من اهل الحرب).

کەواتە ئەنفال لە ئایینی ئیسلامدا ئەو دەسکەوت و سامانەیە کە موسوڵمانان کە بتپەرست و بێ باوەڕان وەک دەسکەوتی شەڕ دەستیان دەکەوێت.

هەر وەک لە سورەتی (الانفال)ی قورئانی پیرۆزەوە ئاماژەی پێکراوە: (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ)(الأنفال)، هەروەها بەم شێوەیە باس لە چۆنیەتی دابەشکردنی دەستکەوتەکان دەکات: (وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) (الانفال ٤١).