مەندەلی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٣٠، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «مەندەلی (بە عەرەبی: مندلی، بە کوردی کورمانجی: Mendelî) ناحیەیەکی ھەرێمی کوردستانە سەر بە قەزای بەلەدروزە لە پارێزگای دیالە ، نزیکە لە سنوری ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زۆرینەی شاری مەندەلی لە کوردە فەیلییەکانن، شیعە مەزھەب پێکھاتووە و کەمینەی عەرەبە...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

مەندەلی (بە عەرەبی: مندلی، بە کوردی کورمانجی: Mendelî) ناحیەیەکی ھەرێمی کوردستانە سەر بە قەزای بەلەدروزە لە پارێزگای دیالە ، نزیکە لە سنوری ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زۆرینەی شاری مەندەلی لە کوردە فەیلییەکانن، شیعە مەزھەب پێکھاتووە و کەمینەی عەرەبە مەندەلی لە چوار ناوچە پێکھاتووە (قەڵای بالی و بویاقی و بازاڕی گەورە و بازاڕی بچوک)، مەندەلی لە گەشەکردندا وەستاوە بەھۆی پشتگوێ خستنی بەھۆی شەڕی ئێران و عێراق و کەمی ئاو لە ناوچەکەدا، شارەکە لە ژێر ھەڕەشەی بە عەرەباندندایە(التعریب).

مێژوو

ناوی پێشووی مەندەلی بریتی بوو لە بێندینک، کە پایتەختی میرنشینی کوردی عەننازی بوو.[٣] کورد لە ساڵی ١٩٤٧دا ٥٠٪ی دانیشتوانەکەی پێکھێناوە و زۆرینەیان بە درێژایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بەردەوام بووە. دوای رووخانی بزووتنەوەی کورد لە ساڵی ١٩٧٥، نزیکەی ٤ ھەزار بنەماڵەی کورد لە شارۆچکەکە ڕاگوێزراون یان ھەڵاتوون.

لە ماوەی مانگی ئەیلولی ١٩٨٠ی جەنگی ئێران و عێراقدا، شارۆچکەکە و گوندەکانی دیکەی نزیک لە لایەن ھێزەکانی ئێرانەوە ھێرشیان کرایە سەر. ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە لە ساڵی ١٩٧٧دا ٢٥٦٥٦ کەس بووە بەڵام لە ساڵی ١٩٨٧دا بۆ ٨٠٩٢ کەس کەمیکردووە. بە فەرمانێکی کۆماری لە ساڵی ١٩٨٧ قەزای بەلەدرۆزی دامەزراند کە مەندەلی بووە ناحیەی.

دانیشتوان زۆرینەی دانیشتوانی مەندەلی لە فەیلییەکانن و کەمینەی عەرەبە و کەمێک تورکمان تیادایە و وە جووش ھەبوون لەم شارەدا بەڵام کۆچیان کردووەوە بۆ ئیسرائیل. بەڵام سیاسەتی عەرەباندن دیمۆگرافیای ئەم شارؤچکەیەی گۆڕیوە و عەرەبێکی زۆر ھاتووەتە ئەم شارۆچکەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٤٧ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە ٤٠٫٠٠٠ کەس بووە، ھەروەھا بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٦٥ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە ١٠٫٩٥١ کەس بووە،

کشتوکاڵ

باخە خورماکانی ئەم شارە باشترین جۆری خورمایان بەرھەم ئەھێنا، تائەوکاتەی بەنداو لەسەر ڕوباری کنکیر دروست کرا لە سیەکانی سەدەی ڕابردوودا لەسەردەمی شای ئێران ئیتر ئاوی ئەم روبارە تەواو کەمی کردو بوەھۆی وشکبوونی زۆرینەی باخە خورماکان و بەوھۆیەشەوە زۆری جوتیارەکان کۆچیان کرد، ھەروەھا لەساڵی ١٩٨٢زاینیەوە ئەم شارە بووە ھێڵی پێشەوەی سوپای عێراقی لە شەڕی عێراق و ئێراندا و بووە ھۆی ئاوارەبوونی دانیشتوانی شارەکە بۆ بەلەدروز و بەعقوبە و بەغدا، ھەروەھا ئەم شارە لە قەزاوە کرابە ناحیە، کۆنترین ناحییەی عێراق بوو.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا