دکتۆر خوسرەوی زولفەقاری

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٦:١٨، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک خوسرەو زولفەقاری یەکێک لەو خوێندکارانە بوو کە پێش لە ناردنی خوێندکاران لە لایەن کۆمارەوە لەگەڵ ٢ یان ٣ کەسی دی بوورسی خوێندیان وەرگرت و چوون بۆ باکۆ. دوکتور زولفەقاری لەوێ خوێندنی تەواو کرد ، دوای هاتەوە بۆ ئێران و لە ئێرانەو...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

خوسرەو زولفەقاری یەکێک لەو خوێندکارانە بوو کە پێش لە ناردنی خوێندکاران لە لایەن کۆمارەوە لەگەڵ ٢ یان ٣ کەسی دی بوورسی خوێندیان وەرگرت و چوون بۆ باکۆ. دوکتور زولفەقاری لەوێ خوێندنی تەواو کرد ، دوای هاتەوە بۆ ئێران و لە ئێرانەوە چوو بۆ ئەمریکا. بە داخەوە لە سەر ژیانی زانیارییەکی ئەوتۆم نییە. جێی سپاسە ئەگەر زانیارێکتان لە سەر ژیانی هەیە بۆ ' وێنەی کۆماری کوردستان ' ی بنێرن. وەک لە نووسینی پشت وێنەکە دەردەکەوێ زولفەقاری ئەو وێنەیەی لە باکۆوە بۆ باوکی ناردووە. دیارە ئەو لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆمار دا لە باکۆ خوێندکا بووە، وەرگێڕانی شەرحی پشتەوەی وێنەکە ئاوایە:

13925886 .jpg



13912658 .jpg

بە تاریخی ١٢ / ١١ / ١٣٢٤ [ ی هەتاوی ]

ئەو وێنەیەی خۆم وەکوو یەکەم دیاری شاری باکۆ پێشکێش دەکەم بە خزمەتی باوکی عەزیز و مێهرەبانم ، ئیمزا خوسرەو

دوکتور خوسرە زولفەقاری

لە شاری باکۆ - بە تاریخی ٢٨ -ی بەفرانباری ١٣٢٤ [ هەتاوی ] هەڵگیرا، لە تەمەنی بیست ساڵی دا خوێندکاری ساڵی ئەوەڵی دانیشکەدەی پزشکی باکۆ[١]

  1. سەرچاوە: حەسەن قازی /weneykk