داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
پێداچوونەوی ٠٧:٢٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
تێکستی:
پێشکەشە بە مانو بەرزنجی
- دڵم...
- دڵم.. ئاە.. لە دڵی من
- ئەوە چەندین ساڵە.. دڵم
- وەک زەنگی کڵێسایەکی کاولبوو
- تۆز و گەردی.. هەر هەموو دونیای لێنیشتووە
- جاران.. دەستی میهر و ڕەحمەتێک دەهات..
- سەدەها ئاوازی ڕەنگاوڕەنگی..
- بە گوێمدا دەچرپاند
- هەر ئاوازێک هەزارەها
- کۆترە باریکەی تریقە و خۆشی..
- لە ئاسمانی چاوەکانما هەڵدەفڕاند..!
- کەچی ئێستاکێ من..
- بوومەتە گوندێکی چۆڵ و خەرابات
- کڵێسای ڕۆح، بێ سایە و سێبەر و سابات
- هەردوو باسکم.. دوو باڵی خاچێکی شکاون
- بێناز.. کەوتوون.. کەچی وەکو عیسای مەسیح
- ئەفسووس و واوەیلا و موخابن
- کە یەزدان هەڵینەکێشام بۆ بن پەڕەکەی ئاسمانێ!