دەوڵەتی تورک ئەفسانەکانی کورد دەدزێت

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٥:٢٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەنها بە بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی ڕانەوەستاوە و بەردەوام شەڕێکی تایبەت بەرامبەر کوردان ئەنجام دەدات، ئێستاش لە هەوڵی دزین و بە تورککردنی میتۆلۆژیا و کەلتووریی کوردییە.

1557987442963-750x430.jpg

لە دواین هەوڵیشیدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت ئەفسانەیەکی مێژوویی کورد بەناوی (شاماران) بکات بە ناوی خۆیەوە و بەو شێوەیەی دەیەوێت دایبڕێژێتەوە، بۆ ئەوەش زنجیرەیەکی بە هامان ناونیشان بەرهەم هێناوە.

لە زنجیرەکەدا ناوی (شاماران) بەستراوەتەوە بە میتۆلۆژیای تورکیی و دەیەوێت هاوشێوەی خاک و ژینگە و سرووشتی کوردستان کەلتوور و مێژووشمان داگیر بکات.

شاماران میتۆلۆژیایەکی کوردییە و لە زۆربەی گێڕانەوە و پەرتووکە مێژووییە جیهانییەکاندا بەستراوەتەوە بە کوردەوە.

میتۆلۆژی یان ئەفسانەگەریی بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیەکانی مێژوو زۆر زانیاریی بنەڕەتی تێدایە، شاماران خواوەندێکی ژنی دێرینی کوردییە کە بە زۆری لە باکووری کوردستاندا ناسراوە، لە مێژووی ژندا هەندێک چیرۆکی میتۆلۆژیی ڕاستییەکانی ژن دەخەنەڕوو، یەک لەو میتۆلۆژییانە شامارانە، ئەو میتۆلۆژییانە بەشێوەیەکی باش نیشانی دەدات کە ژن چۆن هەموو شتێکیان خوڵقاند، بناغەی زانست، ڕاستیی، باشیی چۆن لەلایەن ژنانەوە ئافرێندران.[١]

  1. سەرچاوە: ڕۆژنیوز