تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٧:٢٣، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی (بە ئینگلیزی: University of Sulaymaniyah Musical Band) کە سەرەتا بە ناوی کاردۆ ناسرابوو، گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی 1975 لەلایەن '''ئەنوەر قەرەداغی''' لە زانکۆی سلێمانی دامەزرا. تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی کە...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی (بە ئینگلیزی: University of Sulaymaniyah Musical Band) کە سەرەتا بە ناوی کاردۆ ناسرابوو، گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی 1975 لەلایەن ئەنوەر قەرەداغی لە زانکۆی سلێمانی دامەزرا.

985oard01.jpg

تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی کە سەرەتا بە ناوی کاردۆ ناسرابوو، گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی 1975 لەلایەن ئەنوەر قەرەداغی لە زانکۆی سلێمانی دامەزرا.

ئەم تیپە میوزیکی ڕۆژاوایی تێکەڵ بە فولکلۆری کوردی دەکرد و بە شێوەی جاز زۆر گۆرانی نوێ کردەوە، ھەروەھا شیعر و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانی خۆی دادەنا.

یەکەم بەرھەمی ساڵی 1977 بڵاو بۆوە کە شەش گۆرانی لەخۆ دەگرت. گرووپ تا سەرەتای ھەشتاکان بەردەوام چالاک بوو و سەرەڕای بەردەنگ و لایەنگری زۆر بەھۆی چالاکی سیاسی لەلایەن حوکمەتی ئەوکاتی عێراق ھەڵوەشایەوە.

ساڵی 1976 تیپێکی نوێ لە چوارچێوەی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی بە ستایلی میللی بە ناوی تیپی مۆسیقای میللی زانکۆی سلێمانی دروست کرا.


ئەندامەکان

بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی:

  • ئەنوەر قەرەداغی
  • ماجید مستەفا
  • سەرکەوت جەمال
  • کاوە حەمەدەمین
  • فاڕوق تاھیر
  • سدیق سەڵاحەدین
  • ھاروت سنە کەریم
  • کامیل مستەفا
  • بژار جەلال حەمدی
  • نەژاد عوسمان

بەرھەمەکان

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

  • ھەوارە
  • چاوەکەم
  • یاران لە جەرگم
  • لەیلا
  • زۆر قژی زەرد
  • باران بارانە
  • باخەوان گیان