دەنگبێژێکی کورد ساڵی 1940 ئەرمینیا
پێداچوونەوی ١٦:٤٣، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
دەنگبێژێکی کورد ساڵی 1940 ئەرمینیا
کەسی گۆرانیبێژ لە ڕێی دەنگبێژییەوە چیڕۆکێک دەگێڕێتەوە. دەنگبێژی وەک ڕێگایەک بەکارھاتووە بۆ گێڕانەوەی مێژوو و فۆلکلۆری کوردی، بەتایبەت لەو سەردەمانەی کە زمانی کوردی قەدەغە کرابوو. لەبەر ئەوەی بەشێک لە مێژووی کورد بە بەڵگە نەکراوە، ئەوا لەڕێی ئەو دەنگبێژییانەی کە ھەن شیکارییان بۆ دەکرێت. لە دەنگبێژیدا، لە بارەی جوگرافیای کورد و کوردستان، مێژوو، جەنگ، ڕووداوە تازەکان، ھەروەھا وەک لایلایە و گێڕانەوەی داستانی ئەوینداریش بەکاردێت.