23-12-2024
پێداچوونەوی ٠٧:٣٧، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''لە بەنداوی تشرین بە دەیان چەتە کوژران''' وێنۆک شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین گورزیان لە چەتەکان دا. راگەیەندرا کە بە دەیان چەتە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیش کراونەتە ئامانج. ناوەند...»ەوە)
لە بەنداوی تشرین بە دەیان چەتە کوژران
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین گورزیان لە چەتەکان دا.
راگەیەندرا کە بە دەیان چەتە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیش کراونەتە ئامانج.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییە هاتووە:
"هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی نزیک بەنداوی تشرین لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان وەشاند. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و بە دەیان چەتە کوژران. چالاکیەکانی هێزەکانمان بەردەوامن. ترس و شڵەژان کەوتووەتە ناو چەتەکانەوە".