23-12-2024

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
  • لە بەنداوی تشرین بە دەیان چەتە کوژران

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین گورزیان لە چەتەکان دا.

G63ca94.jpg

راگەیەندرا کە بە دەیان چەتە کوژراون و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیش کراونەتە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییە هاتووە:

"هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە گوندەکانی نزیک بەنداوی تشرین لە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان وەشاند. ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی چەتەکان تێکشکێندران و بە دەیان چەتە کوژران. چالاکیەکانی هێزەکانمان بەردەوامن. ترس و شڵەژان کەوتووەتە ناو چەتەکانەوە". ....

  • شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)، "هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب"ـیان دەست پێ کرد.

ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA)، "هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب"ـی دەست پێ کرد.

ڕاگەیاندرا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، تا ئێستە گورزی گەورە لە چەتەکان دراوە و چەند گوندێک لە چەتەکان پاککراوەتەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، چەندین چالاکی ئەنجامدران و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران. لە ئەبو قەلقەلی باشووری مەنبەج تانکێکی چەتەکان تێک شکێندرا. ژمارەیەک گوند لە چەتەکان پاککرایەوە. [١]

20241223.jpg

...

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیی کۆبوونەوەیەک لەنێوان ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەیى گشتىی قەسەدە و سەرۆکایەتیى ئەنەکەسە بەڕێوەچوو، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستان و گفتوگۆ.

فەرماندەیى گشتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات ‘قەسەدە’ ڕاگەیاندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى ئەنەکەسە و ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدى، بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەى قەسەدە ئاماژە بەوە کراوە “بە ئامادەبوونى بەرپرسانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتىی کۆبوونەوەیەک لەنێوان ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتىی هێزەکانى سووریاى دیموکرات و سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردى سووریا-ئەنەکەسە ئەنجام درا”.

بەگوێرەى ڕاگەیاندراوەکە “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى هەڵوێستێکى یەکگرتووی کورد کراوە لە سووریاى نوێدا”.

ئاماژە بەوەش کراوە “لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە دانوستان و لەسەر ئەو جۆرە کۆبوونەوانە و پەلەکردن لە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانییان”.

پارت و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بە ئامانجی یەکخستنی گوتاری کورد لە دانوستانەکانی دیمەشق لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریادا دەستیان بە کۆبوونەوە کردووە.[٢]

  1. سەرچاوە:anfsorani
  2. سەرچاوە؛rojnews