داستانی گلگامێش ئەزموونێکی مەزنی ژیانکردن
نووسینی: مژدە عەلی
ئەوەی هەیە و زانراوە لەسەر دیرۆکی ژیان و ژیاری سۆمەرییەکان ،پڕ زانین و گەوهەرێکی مێژووی گرنگە بۆ ناوچەکە،هەرچەندە ئەو پیشکەوتنە زانسییانەی کە لە بواری سۆمەر لۆژییەوە پەرەیپێدراوە و لێکۆڵین لەسەر دەقە سۆمەرییەکان لە هەڵکشاندایە ، بەڵام بەتەواوی ڕوونەبۆتەوە .لەلایەکی دیکەشەوە دەوڵەت شارەکانی سۆمەر کارگەری زۆر مەزنی گەلانی زاگرۆس و کوردستانیان بەسەرەوە بووە،هەرچەندە لەرووی ڕەچەڵەکەوە و لە رووی زانستی ئارکۆلۆجی و ئەنثرۆپۆلۆجی و هەتا دوای نەتوانراوە بەتەواوی بسەلمێنریت،کە ئەو دەوڵەت شارانە درێژە پێدەری کۆمەڵگەی کوردستان و گەلە زاگرۆسییەکانن و دیاترین شارەکانیشیان ( ئورک ،ئەریدۆ،نیپور(نفر)، ئور(تل المقیر)،لگش (تل الاحیمر)،سبار (تل ابوحبە)،ماری ،لارسا،اوما،ئاداب (پسماپا)،اکشال(لارک)….) شایەنی گوتنە ئەم دەوڵەت شارانەی سۆمەر هەریەکەیان سەربەخۆیی خۆی لە ڕووی سیاسی و ئیداری و ئاینییەوە هەبووە هەر لەو نێوەندەشدا گرنگە ئاماژە بەوەش بکەم ،سۆمەرییەکان بەشێکی گرنگی زمانەکەیان دەچێتە وە سەر هۆرییەکان کە پێشینانی کوردن ، بیگوما ن ئەم بابەتە دیرۆکییە زۆر گرنگە و باسێکی دورودرێژی دەوێت،لێرەدا تەنها باسی داستانی گلگامێش زیاتر لە لاوژەیەک،لیکدانەوەی بە پیی لیکۆڵینی بەڵگە مێژوییەکان بۆ دەکەین ،تا ئەوەی بۆ ئیستاش ئەزمونيکی مەزنی ژیانکردن یش بێت بۆ نەوەکانی داهاتوی ئەم نیشتمانە.
لە نێو شارەکانی سۆمەردا و لەم داستانەدا شاری (ئورک-ئوروک) جیگەی. خۆی هەیە ،ئەوەی لە نوسینە بزمارییەکانی سۆمەر،ئەکەد ،ئاشوری ،بابلیەوە دەرکەوتوە هەریەک لەو دەوڵەتانە سودێکی زۆریان لەبەشی باکوری میسۆپۆتامیا وەرگرتوە،زۆر جار لە ڕێگەی ئەفسانەوە بەرنامەیان بووە ئەو ناوچانە بخەنە ژێر هەگبەی خۆیانەوە بە نموونە داستانی گلگامێش، ئەم داستان و لاوژەیە. لە بنەڕەتدا میتۆلۆژیایەکی سۆمەرییە، نزیکەی چوار هەزار ساڵ پیش ئیستە بە زمانی سۆمەری خەتی مێخی لەسەر خشتی قوڕین نوسراوە،لەسەر ١٢خشتی سورکراو هەر خشتەی دابەشکراوە بە ٦ستوون ،هەریەکێک لەو خشتانەش بە گشتی ٣٠٠دێڕی تێدا نوسراوە، ئەمە جیا لەوەی لەسەردەمی جیاواز و شوێنی جیاواز بە زمانی بابلی ،ئەکەدی ،ئاشوری نوسراوەتەوە،ئەوەی هەیەو دۆزراوەتەوە چەند بەشێکی لە مۆزەخانەی عێراقە، بەشێکی زۆریشی لە مۆزەخانەکانی دەرەوەیە بەتایبەتی بەریتانیا .
ئەم کۆمەڵە خشتە لەساڵی ١٨٧٢ لە پەرتوکخانەی شای ئاشور (ئاشور ناسرپاڵ)لە نەینەوا دۆزراوەتەوە،شایەنی گوتنە ئەم گێڕانەوەیە لەسەردەمێکدا هۆنراوەتەوە کە هیشتا یەکتاپەرستی نەببوە باوەڕی باوی خەڵک ،بەڵکو باوەڕییان بە فرەخودایی هەبوە گلگامێش پادشای شەشەمی شاری (ئوروک)ە و لە (٢٦٥٠ی) پ ،ز وەک لە گێڕانەوەکاندا ئاماژەی پێدەکرێت ئەم شایە زۆر زۆردار بووە،هەر کەس ژنی بهێنایە شەوی یەکەم گلگامێش لەگەڵ بوکەکە دەبوو،زۆرداری ئەم پاشایە دەگاتە ڕادەیەک خەڵکی شاری ناوبراو بۆ سکاڵالەدەست ئەو پادشا پەنا بۆ خوداکان دەبەن، دواجار خوداکان وەڵامیان دەداتەوە و (ئەنکیدۆ) لەگەڵ گیانداری کێویدا هەلسوکەوت دەکات ،دوای ئەوەی ڕاوکەرێک لەسەر کانی (جۆگەیەک)، ئەنکیدۆ دەبینێت لیی دەترسی و دواتر ئەم باسە بۆ گلگامێش دەگێڕێتەوە و و جاری دواتر ژنێکی لەگەل دەنێرنەوە بۆ ئەوەی ئەنکیدۆی درندە بە خۆشی ژیان و ژنان ڕازی بکات بیبات بۆ ئورک، دوای ئەوەی ئەنکیدۆ و گلگامێش زۆرانبازی دەکەن ،لە باتی ئەوەی یەکیان یەکیان ببەزێنێت دەبنە هاوڕێ و گلگامێش لە شایەکی بەدکارەوە دەبێت بە کەسێکی باش ! دوای مدەتێک پێیکەوە دەچن بۆ دارستان و دێوی دارستان کە ( هەمبابا،خەمبابا) یە دەیکوژن ،دوای ئەوەی عەشتار داوا لە گلگامێش دەکات ببێت بە مێردی ڕازی نابێت و لەسەر ئەوە عەشتار دەبێتە دوژمنی گلگامێش دواتریش گای ئاسمانی لەسەر داوای (ئینانا) دەینێریت بۆ کوشتنی گلگامێش ،بەڵام ئەویش لە لایەن گلگامێش و ئەنکیدۆوە دەکوژرێت ،بەم شێوەیە دوای ئەم ڕووداوانە ئەنکیدۆ پەشیمانی دایدەگریت ،کە دارستانی جێهێشتوە و هەمبابا و گایی ئاسمانی کوشتوە،دواجار ئەنکیدۆ نەخۆ ش دەکەویت و دەمرێت.
مردنی ئەنکیدۆ دەبێتە هۆی ترسانی گلگامێش لە مردن ! ،هەربۆیە دەکەویتە گەران بەدوای نەمریدا ،بەناو دەریایی مەرگدا چوندین ڕێگەی مەترسیدار دەگرێتە بەر تا دەچێتە لای باوکی ،دواتر لەسەر داوای (ئوتو نوپشتم )کە ناوبراو ئاگاداری دەکاتەوە کە گیایەکی دڕکاوی لە بنی دەریاکەدایە بیگاتێ دەتوانی ژیانی بۆ نوێ بکاتەوە ،دواجار دوای گەشتنی بە دڵخۆشی و بەو گیایە ،لە ڕێگە ماندوو دەبێت لادەدات بۆ ئەوەی بشوات ،بەڵام ئەوەی چاوەریی نەکرد روویداو ماریک بۆنی گیاکەی کرد و خواردی ،بەوەش مارەکە کاش فڕێ دەدات و ژیانی نوێ دەبێتەوە ،گلگامێش. بەوە زۆر خەمبار دەبێت بی ئومێد دەبێت لە ژیانی جاویدانی و دەگەڕێتەوە ئوروک.
هەڵبەتە لە زۆرێک لە لێکدانەوەکاندا وەک ئاماژەیەک دەبینین لە هێرشی سۆمەرییەکان بۆ سەر گەلانی زاگرۆس و سود لە ناپاکی ئەنکیدۆ وەردەگرن بۆ لەناو بردنی فەرمان رەوا و گەورەی گەلانی زاگرۆس کە لەم میتۆلۆژییەدا بەدێو وەسف کراوە.
واتە مەخسەد لە هەمبابایە، هەر لەم لاوژەدا گەر تماشا بکەین هەمبابا و گا ی ئاسمانیش وەک نیشانەی ترس و تۆقینەر و خراپ نیشاندراون گلگامێش و ئەنکیدۆ لەناویان دەبەن، لێرەدا بە واتایی دەسکەوتنی دەسەڵاتی سیاسی و سۆمەر دێت بەسەر کۆمەڵگەی سروشتی و پیرۆزییەکانیدا ،هەر ئەمەش دوای بیرکردنەوە والە ئەنکیدۆ دەکات پەشیمانن ببیت .و لەم لاوژەیەدا باسی دیاری پێدانی ئینانا دەکات بە گلگامێش (بوکو،موکو)،دواتر گلگامێش ونیان دەکات و ئەنکیدۆ دەچێت بۆ دونیای ژێر زەمین تا بۆی بدۆزێتەوە بەڵام سەرئەنجام ناگەڕێتەوە .
لە خشتی هەشتەم و لە ستونی سێهەمی داستانەکەدا وەها هاتوە:( لەسەر تەختی سەروەریم دانای ! لەسەر کورسی حەسانەوەم لای چەپم دام نیشاندی بۆ ئەوەئ گەورەکانی سەر زەوی قاچت ماچ بکەن ،خەڵکی ئورک دەهێنمە گریان بۆت بلاوێننەوە ،خەڵکی دڵشاد والێدەکەم بۆت دڵتەنگ بن منیش خۆم دوای ئەوەی تۆ لە خاکدا ئەنێژرێی ،کەوڵی شێر ئەبۆشم !) لیرەدا ئەوەی پیویست و گرنگە لەم داستانە ئەزمونی بکەین ،لەم دەیەیەدا چیرۆک و گێڕانەوەو ئەفسانە دیرۆکییانە ئەزمونێکی گرنگ و ڕێگەیەکی دروست و لۆژیک ئاسایی ژیان ،هەم وەک تاک هەم وەک ئاراستەی گشتی کۆمەڵگە وەدەست بخەین ئەوەیەکە :*لە زۆرێک لە چیرۆک و تایبەت گێڕانەوە ئەفسانە ئامێزەکانی میژوو ی قۆناغی پێش زاین بۆ حوکمڕان و دەسەڵاتدارەکان لە هەر بارودۆخ و قۆناغێکدا بیت ،شورای گەورەو کۆشک و تەلارەکانیان ،باڵەخانەی مەزن و باخەکانیان بونیدنانی فڵان شارو فیسار شوین …هتد نایان گەیەنێت بە نەمری !
- ئەوەی نەمری و مانەوەی هەمیشەیی بۆ مرۆڤ دێنێت زوڵم و زۆرداری و تۆقینەری تا سەریان نییە !
- خالێکی دی لەم گێڕانەوەیە کە تییدا بۆمان دەردەکەویت وەک اوەی لە بەڵگە دیرۆکیەکاندا بۆمان رونبۆتەوە لەسەردەمی دەوڵەت شارەکانی سۆمەر و خانەدانانی ئوردا ململانی لە نێوان باشوری میسۆپۆتامیادا و گەلانی زاگرۆسیدا بەتەواوی یەکلایی نەببوەوە ،سەرەڕای باڵادەست بوونی شارستانیەتی سۆمەر هیشتا گەلانی زاگرۆسی سەربەخۆیی خۆیان پاراستوە
- بێگومان لە کەسایەتی گلگامێشدا
مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بينێتە زمانی نوسین کە هەمیشە ناوی مەزن و تۆقێنەر تاسەر بەردەوامی نابێت ،زوڵم و زۆردارییەکانی هەرچەندە تۆقێنەر بێت ئەنکیدۆیەکی لێ پەیدا دەبێت ،سەرباری ئەوەی خائینیش دەربچێت بەڵام زهنیەت و بوونی راستەقینەی هەدت پییکردو بەردەوامی بە خیانەتەکەی نەدا
- خالێکی هەرە گرنگ لە ئەنجام دەرخستن لەم میتۆلۆژیایەدا ئەوەیە کە ئەنجامدانی کاری مەزن و مرۆڤ دۆستانە لە خزمەتی کۆمەڵگەو مرۆڤایەتی بە نەمری دەمانهێڵێتەوو نەک تەنها ژیانێکی زۆر و تەمەنێکی درێژی بی بەرهەم و پڕ لە تاوانکاری و زوڵم …!
جا بۆیە گلگامێشەکانی سەردەم دەبیت لەهەرکەس زیاتر پەند لەم میتۆلۆژییا دیرۆکییە وەربگرن