29-12-2024

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٤٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
  • ئەندامانی شاندی دەم پارتی پەروین بوڵدان و سڕی سورەیان ئۆندەر کە دوێنێ دیداریان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ- عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

رێبەر ئاپۆ: سەرخستنی پرۆسەکە پێویستی بە بەشداربوونی ئەرێنی هەیە

-20241229.jpg

ئەندامانی شاندی دەم پارتی پەروین بوڵدان و سڕی سورەیا ئۆندەر کە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا، سەبارەت بە دیدارەکە ئەم راگەیەندراوەیان بڵاوکردەوە:

"لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئیمراڵی ئێمە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیدارێکی تێر و تەسەلمان ئەنجامدا. تەندروستی ئەو باش بوو، ورەی ئەو زۆر بەرزبوو. هەڵسەنگاندنەکانی بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی بۆ پرسی کورد زۆر گرنگ بوون.

لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا هەڵسەنگێندران. بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەرامبەر سیناریۆکانی ئایندەیەکی تاریک کە دەسەپێندرێن، پێشنیازی چارەسەری ئەرێنی پێشکەش کرد.

ئەندێشە و هەڵوێستی ئەو بە گشتی لەم چوارچێوانەدان:

-بەهێزکردنی خوشک و برایەتی تورک-کورد هەم بەرپرسیارێتی مێژوویە، هەمیش بۆ چارەنووسی گەلان زۆر گرنگ و پێویستە.

-بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەربکەوێت پێویستی بەوە هەیە کە هەموو لایەنە سیاسیەکان لە تورکیا لێکدانەوەی بەرتەسک و کاتی بخەنە لایەک، دەستپێشخەرانە بجوڵێنەوە، بەشێویەکی بە پرەنسیپانە مامەڵە بکەن و بەشدارییەکی ئەرێنییان هەبێت. یەک لە بوارەکانی ئەو بەشدارییەش بێگومان ئەنجومەنی گەورەی نەتەوەیی تورکیا (TBMM)یە.

- ئەو رووداوانەی لە غەزە و سوریا روویاندا ئەوەیان نیشاندا کە بە دەستوەردان لە دەرەوە هەوڵ دەدرێت ئەو کێشانە بکەنە گەنگەرین و برینی قووڵی هەمیشەیی. هەربۆیە چارەسەری ئەو کێشەیەش گەیشتووەتە ئاستێک لە چیتر نابێت دوابخرێت. بۆ ئەوەی کارێک بە گوێرەی ئەو هەستیاری و جدییەتە بکرێت و بگەیەندرێتە ئەنجام و سەرکەوتن، بەشداری و پێشنیازەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەنرخ و سەنگینن.

-من خاوەن ئەو هێز و پێداگرییەم کە بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشداری پێویست لەو پاڕادایمەدا بکەم کە بەڕێز باخچەلی و بەڕێز ئەردۆغان هێزیان پێبەخشیوە.

-شاندەکە ئەم هەڵوێستەی من دەگەیەنێتە دەوڵەت و لایەنە سیاسیەکان. لەو چوارچێوەدا ئامادەم کە هەنگاوی پۆزێتیڤ و پێویست هەڵبگرم و بانگەوازی پێویست بکەم.

-هەموو ئەو هەوڵانەمان وڵاتەکە دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە شایەنیەتی و لە هەمان کاتدا بۆ وەرچەرخانێکی دیموکراتیک دەبێتە رێنیشاندەرێکی زۆر بەنرخ و هێژا.

-سەردەمەکە بۆ تورکیا و هەرێمەکە سەردەمی ئاشتی، دیموکراسی، خوشک و برایەتییە.

لەگەڵ رێز و حورمەت بۆ رای گشتی".[١]


.....

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو هەرێمی کوردستان بە پلەی سیلیزی:

2022-12-24 10-51-25.jpg

.....

  • پەیەدە کۆبوونەوەیەکی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سلێمانی ساز کرد

ئێوارەی 29-12-2024 غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی گشتیی پەیەدە لە نوێنەرایەتیی پەیەدە لە سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ کوردانی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان ساز کرد و تیایدا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و مەترسی و هێرشەکانی سەر خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان نرخاند.

ئەمشەو نوێنەرایەتیی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخست، لە کۆبوونەوەکەدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی گشتیی پەیەدە و سەما باکتاش هاوسەرۆکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پەیەدە وتاریان پێشکەش کرد.

9-WA0043.jpg

کۆبوونەوەکە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان غەریب حەسۆ باسی لە ڕەوشی ڕۆژئاوا و خراپی ڕەوشی ئاوارەکانی شەهبا و تلڕەفعەت کرد و مەترسییەکانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای خستە ڕوو.

غەریب حەسۆ وتی:دەبێت خۆمان خۆمان بپارێزین و ئایندەی خۆمان دیاری بکەین، ئەمەش پێویستی بە کۆبوونەوەی زیاترە لە دەوری یەک و بەرخۆدانی زیاتری دەوێت، لەپێناو سووریایەکی دیموکراتدا دەبێت پشتیوانی لە شەڕڤانانی قەسەدە بکەین، هەموومان لە دەوری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆببینەوە.

هەروەها پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالانی بەرز نرخاند و وتی ڕێبازی ڕێبەر ئۆجەلان بۆ ئاشتیی و برایەتیی گەلان زۆر گەورە و گرنگە و تەنها ڕێبەر ئۆجالان دەتوانێت ئەم دۆخە چارەسەر بکات و بیگۆڕێت جارێکیتر ڕێبەر ئۆجالان جەختی لە ئاشتیی و برایەتیی گەلی کورد و تورک کردەوە.

هەروەها سەما باکتاش سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا لە دژی کورد دەجنگێت بە مەبەستی لەناوبردنی سیستەمی دیموکراسیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و قڕکردنی گەلی کورد و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، بۆیە دەبێت هەمووان یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بین بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی گەلانی ڕۆژئاوا تێکۆشان بکەین.[٣]


....

  • چالاکی کاریگەر لە ئەنجوومەنی سەربازیی سەرێکانییەوە: ٥ چەتە کوژران ڕاگەیاندرا

ڕاگەیاندرا، لە چالاکییە کاریگەرەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی سەرێکانییدا، ٥ چەتەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی ڕایگەیاند هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی سەرێکانی دژی بنکە و بارەگاکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە دەوروبەری شاری سەرێکانی زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

" لە چوارچێوەی پشتیوانی و هاوکاریکردنی لە بەرخۆدانی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی سەرێکانی زنجیرەیەک چالاکیی کاریگەریان لە دژی بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە چەند گوندێکی دەوروبەری شاری سەرێکانی ئەنجامدا.

لە کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ یەکەیەکی هێزەکانمان چوونە ناو شوێن و خاڵەکانی چەتەکان لە گوندی ڕیحانی سەر بە شاری سەرێکانی، هێزەکانمان لە خاڵەکانی چەتەکان نزیک بوونەوە و پێکدادان لەگەڵ چەتەکان ڕوویدا. لە ئەنجامدا ٥ چەتە کوژران.

لە بەرەیەکی تریشدا هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی چەتەکان لە گوندی قاسمیە، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژران و بریندار بوون. بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی چەتەکان نەزانراوە.

کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە بەرەی سێیەم، شەڕڤانانمان لە گوندی دبس هێرشێکی دیکەیان دژی بنکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندەکانی عەزیزیە، عەریشە، ئەرباحین، گردی شەهید دڵشێر، مەناخ و کنێر ئەنجامدا.

هێزەکانمان لەم چالاکییانەدا زیانیان پێ نەگەیشتووە".[٤]

....

  • لە مەنبەج سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی تورک تێک شکێندرا

شەڕڤانانی قەسەدە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەدەنەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب لە مەنبەج، سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێک شکێندرا.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا دووپاتی کردەوە، سیستەمی ڕاداری دەوڵەتی تورک لە باشوور مەنبەج، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب لە مەنبەج کراوەتە ئامانج. لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، مووشەکێک بەرەو ئەو ئۆتۆمبیلە دەچێت کە سیستەمی ڕادارەکەی هەڵگرتووە و دەیتەقێنێتەوە.[٥]

20241229-20241229-20241225.jpg
  1. سەرچاوە:anfsorani
  2. سەرچاوە: خەندان
  3. سەرچاوە:https://rojnews.news/
  4. سەرچاوە:anfsorani
  5. سەرچاوە:anfsorani