داڕێژە:ههڵبژاردهی سێیهم
پێداچوونەوی ١١:٠٨، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
دیدار: عومەر شێخموس
تکایە ناوی تەواوی خۆتم پێ بڵێ؟
-من ناوم جەلال-ە، لەمنداڵییەوە پێم دەڵێن مام جەلال، باوکم ناوی حوسامەدینە، نازناوەکەشم تاڵەبانییە.
لە چ ساڵێک لەدایکبوویت؟
-بەڕاستی ئەوە نازانم، چونکە نەنوسراوە، بەڵام بە تەقدیری ئەوەی کە لەدایکم بیستوومە، دەیزانی هاوین بووە، بەحسابی ئەو رووداوانەی کە ئەو باسی دەکرد یان 1933 یان 1934م، ئیتر نازانم کامیانە.
لە چ شوێنێک لەدایک بوویت لە شار یان لادێ؟
-لەدێیەک بەناوی کەلکان لەبناری چیای کۆسرەت، ئێستا سەر بەقەزای دوکانە، سەر بەلیوای سلێمانی، دکتۆر مەحمود دەیگووت ئێستا بەتەواوەتی تێکدراوە.