حەمە رەشید خانی بانە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەرکردەی دیار و یەک لە چوار جنرالەکەی کۆماری کوردستان خاوەنی مێژوویەکی بر لە سەروەری بو کوردو کوردستان..

6997700.jpg

‌ لەساڵی 1942ی ز دا ڕێکەوتننامەیەک لە نێوانی وەزیری دەرەوەی ئه و کاتەی ئێران کە صدری ئەعچم بوو لەگەڵ سەفارەتی ڕوسیا لە و‌رمییە وە سەفارەتی بەریتانیا لە تاران کۆبونەوەیەکیان کرد کە ئەوان دەتوانن لە ووڵاتەکەیاندا بمێننیەوە و وە حکومەتی مەرکەزی ڕەزا شای پەهلەوی بەهیچ شێوەیەک دەستکاری لە ئیشیاندا ناکات دەست وەرنەداتە کارەکانی بەریتانیا و رووسیا بە مەرجێک رەزا شاه لە سەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوە!..

لەم سەروبەندەدا بۆشاییەکی دەسەڵاتی سیاسی دروست بووبوو لە ناوچەکانی کوردستاندا، ئاشکرایشە‌ کوردستان ‌ بەسروشتی خۆی ئەیویست بۆ خۆی سەربەخۆییەک بەدەست بهێنێت، چەند وەخت بوو لە شۆڕش و خەباتدا بوو وە ڕوسیاش ئەمەی پێ خۆش بوو سەرەتا، بۆیە لە ناوچەکانی بانە بەسەرکردایەتی پیاوێکی ئازا و جوامێر بە ناوی‌ (حەمە ڕەشید خان) یاخود پێ دەوترێت حەمە ڕەشید خانی ووێنەیی... توانی لە هەڵمەتێکی شێرانەدا بە 200 سوارەوە ڕوو بکاتە شاری بانە و بیگرێت،‌ بۆ ماوەیەک توانی ئیدارەی شاری بانە بکەوێتە ژێردەسەڵاتی حەمە ڕەشید خانەوە، دوای ئەوە ئێران هێزێکی ئامادە کردەوە و ڕووبەڕوی حەمە ڕوشید خان بوەوه..‌ بەڵام حەمە ڕەشیدخان نەیتوانی ڕووبەڕوی ئه و هێزە نیزامییە ببێتەوە و بۆیە ناچار گەڕایەوە بۆ ئەمدیو.. واتا عێراقی ئێستا.

هەروەها لەناوچەکانی تردا وەک سەقز ڕاپەرین دەستی پێ کرد وە لەوێ توانیان هەموو دەسەڵاتدارانی ئێرانی پەراوێز بخەن وە خۆیان لەڕێگەی عەشایەر وئاغاواتەکانەوە بۆماوەیەکی کورت دەسەڵاتێک و ئیدارەیەکی سەر‌بەخۆ بۆ شاری سەقز دابنێن، حەمە ڕەشید خان جارێکی تر خۆی ئامادە کردەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی جەندرمەکان ببنەوە، لەبەر ئەوەی کە بەریتانیا و ڕوسیا لەوانیان دابوو هێزییان نەمابوو و تێکوپێکیان شکاندبوون و پاشای پەهلەوی نەیدەتوانی حکومەتی مەرکەزی خۆی فەرز بکات بەسەر هەموو ناوچەکانی ئێراندا بۆیه لە هێرشیکی بەرفراواندا حەمەرەشید خان‌ ئەمجارەیان بە 500 سوارەوە توانی دەست بگرێتەوە بەسەر شاری بانەدا، بەڵام ڕوسیا کە دەیبی ئەم شەڕانە لە دژی ئێران دەکرێت لەلایەن کوردەکانەوە، ‌دەیزانی کوردەکان ڕۆحی سەربەخۆیان تێدایه،‌ بەڵام رێکخراوێک یاخود حیزبێکیان نیە بە بۆچونی رۆژئاوا یاخود عەلمانیەتی ئەو سەردەمە شتێکیان نەبوو.

لە نێوانیاندا بۆیە ناچار لە ساڵی 1942 دا کۆمەڵێک لە عەشایەرەکانی بانگ کرد بۆ باکۆ لەوێ کۆبونەوەیەکی پێ کردن بۆ ئەوەی خۆیان ڕیک بخەن، چونکە هەرچەند حەمە رەشید خان هێرشی دەبرد وەک ئاغا فەرمانڕەوای دەکرد نەیدەتوانی پایەی حوکومەت دابمەزرێنێت، ناچار دەبوو ناوچەکان جێبهێڵێت و هێزی نیزامی ئێران لە دەستی دەسەندەوە..

تێبینی ئەم ووێنیەیە سەردەمی لە دایک بوونی دەگرێتەوە بۆ ساڵی 1944بەیمان نامەی نێوان سەرهەنک (ارفع) و (حمەرەشید خان)

ئامادەکرد: ماکوان کەریم