محەمەد ئەمین زەکی بەگ
پێداچوونەوی ١٩:٥٨، ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «محەمەد ئەمین زەکی ناوی تەواوی محەمەد ئەمینی کوڕی حاجی عەبدولڕەحمانی کوڕی مەحمود ب...»ەوە)
محەمەد ئەمین زەکی ناوی تەواوی محەمەد ئەمینی کوڕی حاجی عەبدولڕەحمانی کوڕی مەحمود باپیرە، لە ساڵی 1880 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکب ووە، باوک و دایکی نەخوێندەوار بوون و خاوەن وڵاخ و کاروان بوون.
لە ساڵی 1892 چووتە فێرگەی (موڵکیی) سەرەتایی سلێمانی پاشان ماوەیەکیش لە فێرگەی مەلا عەزیز خوێندویەتی.. لە ساڵی 1893 چووەتە فێرگەی روشدیەی سەربازی سلێمانی و دوای دوو ساڵ خوێندن چووەتە روشدیەی سەربازی بەغدا.
ساڵی 1898 چووەتە کولێژی سەربازی هەروەها بەشی ئەرکانی ئەستەنبول کە لە ساڵی 1902 بەپلەی (رەئیس چاک) دەرچووە و لە لەشکری عوسمانی شەشەمی بەغدا دامەزراوه.
ساڵی 1903 تا تەمووزی 1924 لە لەشکری عوسمانیدا چەند جۆر پلەی بڕیووه، لەگەڵ گەڕانەوەشی بۆ ئێراق لە 02-02-1925 تاکو 15-07-1925 فەرمانی دووەم پشکنەر فەرماندەی فێرگەی سەربازی ئێراقی بووه.