شەماڵ سائیب

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٣٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

شەماڵ جەلال سائیب لە 1986-11-07دا گۆرانیبێژی نوێکەرەوەی هونەری گۆرانی کوردی شەماڵ جەلال سائیب لەئەنجامی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە هەولێر کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لەگۆڕستانی بنەماڵەکەیان نێژرا و میللەتی کورد هونەرمەندێکی گەورەی لەدەستچوو.

Shmalsaib.jpg

ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1930دا لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و سەبارەت بەوەی کەباوکی قایمقام بووەو لەزۆر لەقەزا و کاروفرمانی دیوه، بۆیە شەماڵ لەمنداڵییەوە لەگەلێک شارو شارۆچکەی کوردستاندا ژیاوەو چاوی کراوەتەوەو دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی، چووەتە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ لەبەغدا کە قوتابخانەیەکی دواناوەندیی بوو و بەزمانی ئینگلیزی وانەی تێدا دەخوێندرا و تەنیا قوتابییە یەکەمەکانی عێراقی وەردەگرت.

001155.jpg

دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنەکەی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان وەرگیراوە و لە1951دا کۆلیژی ئاداب بەشی مێژوو لە زانکۆی بەغدا وەرگیراوەو لەساڵی 1956دا خوێندنی زانکۆی تەواوکردووەو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەمێژوو وەرگرتووە و کراوە بە مامۆستا لەدوا ناوەندی ئەعزەمییەی کوڕان و لەساڵی 1959دا بووەتە مامۆستای بابەتی رۆشنبیریی مۆسیقا لەپەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدا.

لەدوا دوای ساڵی 1963دا چۆتە ئەمەریکا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبدا وەرگرتووە و کە گەڕاوەتەوە کوردستان لەساڵی 1971دا لە زانکۆی سلێمانی کراوە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی ئاداب و کەئەو زانکۆیە گوێزرایەوە بۆ هەولێر و کراو بە زانکۆی سەڵاحەدین ئەمیش گوێزاوەتەوەبۆ ئەو زانکۆیە تاکو کۆچی دوایی کردووه.

Shmalsaib12.jpg

شەماڵ سائیب لەسەردەمی منداڵیەوەفێری عود ژەنین بووەو لەسەرەتای ژیانی هونەریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فەرید ئەترەشی کردۆتەوەو لەپەنجاکانی سەدەی رابردووش بۆتەخاوەنی هونەرو دەنگی تایبەتی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گەلی گۆرانی تازەداناوەو گوتوونی و سوودێکی زۆری لەشیعرو ئاوازی فۆلکلۆری کوردیش وەرگرتووه.

ئەم هونەرمەندە لێهاتووە لەساڵی 1956 وەوەک دەنگێکی نوێ و هونەرمەندێی نوێکار هاتۆتە گۆڕەپانی ئاوازو گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی سەرکەوتووی وەک شوانەهۆ شوانه و بەردەبەرده و هاتی بۆ هاتی و هاتم هاتم و هەرەلەیلێ و جوان ئێمە جوانین و بارزانی و زولەیخای دانا و بەدەنگەخۆش و زۆڵاڵەکەی گوتنی و سەرکەوتنێکی گەورەی وەدەستهێنا.