سەعید فەرەج پووری

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٢٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

سەعید فەرەج پووری (سعید فرج پوری) لە ساڵی 1960 لەشاری سنە لە دایکبووە.

11Saeed.jpg

ژەنیاری کەمانچەو ڤیۆڵۆن، مامۆستای وانەی هونەر لە بواری کەمانچە و ڤیۆڵۆن لە زانکۆ وناوەندەکانی فێرکاریی مۆسیقا. سەعید، ژەنیاری گرووپەکانی مۆسیقای، شەیدا، عارف، ئاڤا و دەستانە و لە زۆربەی کاری گۆرانیی هونەرمەندانی گەورەو ناسراودا هاوکار بووە.

سەعید خاوەنی شێوە و تیۆری خۆیەتی سەبارەت بە سازی کەمانچەو ئەوانەی بۆ فێرخوازان وەک سی دی بڵاو کردووەتەوە، زۆربەی ئەوانەی لەسەر بنەمای مۆسیقای کوردی نووسیون.

ئەو، وەکوو ئاهەنگسازیش کاری لەگەڵ خانم پریسا دا کردووە، کە ئالبوومێکە بە ناوی شوریدە ئەو ئەلبوومە بوو هۆی ئەوەی کە خەڵاتی ساڵی 2003 ی وەزارەتی فەرهەنگ و هونەری فەرەنسا بدرێت بە سەعید فەرەج پووری.

جگە لەوانەش، ئەو، لەگەڵ (محمدرضا شجریان، همایون شجریان، سالار عقیلی و حمید درخشان) دا کاری هاوبەشیان هەیەو لە دەیان کۆنسێرتی سەرانسەری دنیادا هاوکاریان بووە.