کەمال میراودەلی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٠:٥٢، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1951 لە گوندی مەرگە لەدایکبووە.

Kamal mirawdely14.jpg

قۆناغی خوێندنی سەرەتایی هەر لەوێ تەواو کردووە و نووسەرێکی شارۆچکەی قەڵادزێیە، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە قەڵادزێ تەواوکردووە.

یەکەمی لیوای سلێمانی بووە لە بەشی ئەدەبی.

بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی 1971 تەواو کردووە.

بۆتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگای ئامادەیی لە قەڵادزێ، لە ساڵی 1979 بە سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد – لقی سلێمانی هەڵبژێردراوە.

کتێبی (فەلسەفەی جوانی و هونەر)ی لە ساڵی 1979دا نووسیوە بۆ دامەزراندنی بەشی دیراساتی کوردی لە زانکۆی سلێمانی.

لە ساڵی 1982 ماستەری لە فەلسەفەی مێژوو لە زانکۆی Essex لە بەریتانیا وەرگرتووە. هەر لەو زانکۆیە لە بەشی ماستەر دەرسی فەلسەفە و رەخنەی ئەدەبی وتۆتەوە.

Kamal mirawdely1.jpg

ساڵی 1987 دکتۆرای فەلسەفەی لە ئەدەبی ئینگلیزی، بابەتی رۆژهەڵاتناسی ئەوروپی وەرگرتووە.

ساڵی 1992 ماستەرنامەی زانستی لە ئابووری و زانستی سیاسیی - بابەتی پەیوەندی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە زانکۆی لەندەن هێناوە.

ساڵی 1992 هاوکار بووە بۆ دامەزراندنی رێکخراوی فریاگوزاری کوردی KLA بۆ دروستکرنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و پرۆژەی ئاو لە ناوچەی مەرگە و پشدەر و دوکان گەڕاوەتەوە کوردستان.

لە ساڵی 1997 تائێستا بەڕێوەبەری دەزگای پێشخستنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کەمایەتییە نەتەوەییەکانە لە لەندەن.

ساڵانە بەرنامەی مەشق و راهێنان لە بواری پێشخستنی کۆمەڵگەیی، سەرکردایەتی، نەخشەی ستراتیژی و بەڕێوەبردنی دیموکراتی... هتد.

بۆ زیاتر لە 300 رێکخراو دەنووسێ، نامیلکە نووسراوەکانی لەم بوارەدا بۆ 6 زمان تەرجەمە کراون و بڵاوکراوەتەوە.

زیاتر لە 20 کتێبی بە زمانی کوردی و ئینگلیزی لە شیعر و رەخنەی ئەدەبی و فەلسەفە و بابەتی سیاسیی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیدا نووسیوە.

شەش گۆڤار و رۆژنامەی بە زمانی کوردی لە دەرەوەی وڵات دامەزراندووە.

لەساڵی 1985- 1990 سەرۆکی هەڵبژێردراو بەڕێوەبەری مەڵبەندی رۆشنبیری کوردی بووە لە لەندەن و رێبەری هەموو کەمپەین و چالاکییەکانی کردووە بۆ مافی چارەنووس بۆ گەلی کوردستان.

ساڵی 2009 خۆی بۆسەرۆکایەتی هەرێم کاندید کردووە.



سەرچاوە: ماڵپەڕی دەنگوباس