داڕێژە:ههڵبژاردهی حەوتەم
سلێمانی بە دڵی کوردستان و دەماری هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و قوربانیدان دەزانم.
منیش وەک شێخ ڕەزای تاڵەبانی دەڵێم:
مەربووطە حەیاتم بە سلێمانی و خاکی
خۆشم دەوێ و بە لامەوە پیرۆزە و شانازی پێوە دەکەم، لە پێناوی خۆی و کوردستاندا بە گشتی و لەبەر ئەوەشی شانازیم بە سەروەرییەکانی و پیرۆزییەکانی و پاشاکانی بابانی و مەولانا خالیدی و کاکەحمەدی شێخی، بە خوێنمدا دێ و دەچێ.
شانازی بە بەرەڵاکانی کۆڵانەکانیشیەوە دەکەم کە تایبەتمەندی خۆیان هەیە و فشەیان بە دنیا دێ و من بەخۆم گوێم لە یەکێکیان بووە لە ئاوفرۆشتنی هاویندا بانگی کردووە: بە عانەیەک سکت پڕ کە! پڕکردن لێرەدا ئاوسبوونیش دەگەیەنێ و بە پێنج فلووس() هەناوی خەڵک فێنک دەکاتەوە و بزەش دەخاتە سەر لێویان.
بە بێ سلێمانی، کوردستان لە سەر یەک لاق دەشەلێ و کوردستان بە یەک چاو دەڕوانێ و کوردستان بە کەللەسەرێکی نیوەبەتاڵ تێدەفکرێ.